خانمان
کۆرپەلەی بلوری چۆن دروست دەبێت؟

کۆرپەلەی بلوری چۆن دروست دەبێت؟

پیتێن لە دەرەوەی لەشIVF) ) بەمانای پەیوەست کردن‌و چوونە ژورەوەی سپێرمی نێرینە بۆ ناو ھێلکەی مێینە لە تاقیگەدا.
بەشێوەیەکی سروشتی‌و ئاسایی ھێلکەیەک‌و سپێرمێک لە لەشی مێینەدا یەک دەگرن‌و کرداری پیتێن ڕودەدات، ئەو کات ئەگەر ھێلکە پیتێنراوەکە بە ناوپۆشی منداڵداندا جێگیر بێت گەشە دەکات‌و دەبێت بە کۆرپەلە، دوای نۆ مانگ دەبێتە ھۆی دروست بوونی منداڵ ئەم پرۆسەیە  پێی دەڵێن سک پڕی سروشتی یان سکپڕی بێ یاریدەدەر.
پیتێن لە   دەرەوەی لەش(  IVF) یەکێکە لە تەکنیکەکانی زۆربونی یاریدەدەر، لە ساڵی ١٩٧٨ وە تا ئێستا بە سەرکەوتوویی پیادە دەکرێت.
پێنج ھەنگاوی سەرەکی ھەیە لە پیادەکردنی ئەم تەکنیکەدا:

ھەنگاوی یەکەم: ھێلکە دانانی بەھێز 
 ئەو دەرمانانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی ڕۆڵیان ھەیە لە کرداری پیتاندن، دەدرێتە ئەو ژنانەی کە تەکنیکی IVF یان بۆ دەکرێت بۆ بەھێز کردنی بەرھەم ھێنانی ھێلکەکانی، بە شێوەیەکی سروشتی ژن ھەرمانگەی ھێلکەیەک بەرھەم دەھێنێت، بەڵام دەرمانەکانی پیتاندن وا کار دەکاتە سەر ھێلکەدانەکان‌و ژمارەیەکی زۆر ھێلکە بەرھەمبھێنێت.
لە ماوەی ئەم ھەنگاوەدا پشکنینی ڕێکوپێک بەئامێری سۆنار لە ڕێی (زێ) وە بۆ ھێلکەدانەکان‌و پشکنینی خوێن بۆ ئاستی ھۆرمۆن دەکرێت.

ھەنگاوی دووەم: دەرھێنانی ھێلکە 
نەشتەرگەرییەکی ئاسانە پێی دەڵێن Follicular aspiration  ھێلکەکانی ژنەکە دەردەھێنن، بۆئەوەی ھەست بە ئازار نەکات لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە.
پزیشک ئامێری سۆنار وەک ڕێبەرێک بەکاردەھێنێت لەئەنجامدانی ئەم ھەنگاوەدا، کە دەرزی زۆر بچووکە کە ئامێرکی مژۆکی پێوەیە وە لە ڕێگەی ( زێ) وە دەیباتە ژورەوە بۆ ناو ھێلەکدان بۆ مژین وڕاکێشانی ئەو ھێلکە چیکڵدانانەی کە ھێلکەی پێگەیشتوویان تێدایە، ئەم کردارە دوبارە دەکرێتەوە بۆ ھێکەدانەکەی تریش.
لەوانەیە نەخۆشەکە ھەندێجار ھەست بەئازار بکات دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە، بەڵام دوای چەندڕۆژێک بەرەو دۆخی ئاسای خۆی دەڕوات. ھەندێ حاڵەتی دەگمەنیش ھەیە کە پێویست دەکات نەخۆش تەماشاکردنی ھەناوی حەوزی بۆ بکرێت بۆ دەرھێنانی ھێلکەکان.

ھەنگاوی سێ یەم: پەڕین وپیتێن 
بەتێکەڵ کردنی سپێرمی مێینە لەگەڵ باشترین کوالێتی ھێلکە لە ژینگەیەکی کراوەدا دەڵێن پەڕین، دوابەدوای چەند کاتژمێرێک لەکرداری پەڕین سپێرم دەچێتە ژوورەوە بۆ ناو ھێلکە وکرداری پیتێن ڕودەدات. 
ئەگەرپزیشک تێبینی ئەوەی کرد کەچانسی پیتاندنەکە  لەئاستێکی نزمدایە، ئەوا دەتوانێت سپێرمەکە ڕاستەوخۆ بەدەرزی لێدان بدات لەھێلکەکە ، بەم تەکنیکەش دەڵێن دەرزی لێدانی سپێرم بەنێوسایتۆپلازمدا، چەند ھێڵکەیەک بەم تەکنیکە پیتاندنی بۆ دەکرێت.
شایەنی باسە بۆ زۆرێک لە پڕۆگرامەکانی پیتاندن‌و بەشێوەیەکی ئاسایی تەکنیکی ICSI بۆ پیتاندنی ھێلکە بەکاردەھێندرێت، چونکە ئاستی پیتاندن لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.

ھەنگاوی چوارەم: چاندنی کۆرپەلە
کاتێک کە ھێلکە پیتێنراوەکان دەست بە دابەش بوون دەکات، ئەو کاتە دەبنە کۆرپەلە، لەلایەن تیمی پزیشکی پسپۆر بەشێوەیەکی ڕێک‌وپێک پشکنین بۆ کۆرپەلەکان دەکرێت بۆ دڵنیا بوونیان بە شێوەیەکی گونجاو. دوای پێنج ڕۆژ لە گەشەی ھێلکە پیتراوەکان، دەبنە کۆرپەلە کە پێکھاتوون لە ژمارەیەک خانەو چالاکن لە دابەشبووندا.
لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە ئەم تەکنیکەی زۆر تیادا پێشکەوتووە، ژن‌و مێردەکان مەترسی ئەوەیان ھەیە کەپشێوی بۆ ماوەیی بۆ کۆرپەلەکانیان بگوازێتەوە. پشکنینی  بۆ ماوەی پێش چاندن (PGD) بۆ دەکرێت. ئەم پشکنینە دەکرێت دوایی ٣، ٤ ڕۆژ لە کرداری پیتاندن، زانایانی تاقیگە خانەیەک وەردەگرن ھەر کۆرپەلەیەک پشکنینی بۆ دەکرێت، دەست نیشانکردنی پشێویە بۆ ماوەییەکان لە ھەموو خانەکانی کۆرپەلەکە.
 بەپێی (کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ چارەسەری زۆر بوون)، پشکنینی بۆ ماوەیی پێش چاندن، یارمەتی باوان دەدات بۆ ئەوەیی بڕیار بدەن چ کۆرپەلەیەک بچێنن‌و، کەم کردنەوەی چانسی گواستنەوەیی پشێوی بۆماوەییەکان بۆ نەوەکانیان.
ھەرچەند PGD  مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک لەسەنتەرەکاندا ڕێگەی پێنەدراوە.

ھەنگاوی پێنجەم: گواستنەوەیی کۆرپەلە
دوایی ٣بۆ ٥ ڕۆژ لە دەرھێنانی ھێلکەو پیتاندنی کۆرپەلە لە منداڵانی ژنەکە دادەنرێت. ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت لە کلینیکی پزیشکیدا، پزیشک بە ھۆیی بۆریەکی باریک کە بۆری قەستەرەیەکە کۆرپەلەکانی تێدایە، لە زێی ژنەکەوەو لە ڕێی ملی منداڵدانەوە کۆرپەلەکان لە مناڵاندا دادەنرێت، ھەر کۆرپەلەیەک لە ناوپۆشی مناڵاندا بچێنرێت‌و گەشەبکات ئەوکاتە حاڵەتی سکپڕبوون ڕوودەدات.
زۆربەی جار لە یەک کاتدا زیاد لە کۆرپەلەیەک لە منداڵداندا دەچێندرێت، کە زۆرجار دەبێتەھۆیی سک پڕی دووانە یان سیانە.
تەکنیکی (پیتێن لەدەرەوەی لەش ) لەم حاڵەتانەدا جێبەجێ دەکرێت:
یارمەتی ئەو ژنانە دەدات بگەنە قۆناغی سک پڕی، کە توشی حاڵەتی نەزۆکی بوون بەھۆی، چوونە تەمەنەوە، یان زیان لێکەوتن یان گیرانی ھەردوو بۆری فالووب، بەھۆی نەخۆشی ھەوکردنەوە، ھەوکردنی ناوپۆشی منداڵدان.
ھۆکارەکانی نەزۆکی لە نێرینەدا: وەک کەم بوونی ژمارەی سپێرم‌و بوونی ئاستەنگ لە جووڵەیاندا، ھۆکارە نەزانراوەکانی تر.

مەترسیەکانی ئەم تەکنیکە: 
پێویستی بە خۆئامادەکردنی جەستەو سۆز‌و توانای دارایی‌و پابەند بوونی تەواو ھەیە.
ھەندێک جار ئەو ژنانەی کەدەرمانەکانی پیتاندن وەردەگرن توشی ئاوسان‌و ئازاری سک‌و گۆڕانی میزاج‌و سەرئێشەو...، ھەندێک  توشی کاریگەری لاوەکی تر دەبن، زۆرێک لە دەرمانەکانی ئەم تەکنیکە لەڕێگەی دەرزی لێدانەوە دەبێت، دووبارە بوونەوەی دەرزی لێدان دەبێتە ھۆی کفتبونی ژنەکە.
لەحاڵەتی زۆر دەگمەندا، دەرمانەکانی پیتاندن دەبێتە ھۆی دیاردەی زیادەڕەوی لەھاندانی ھێلکەدان لەم باردا دەبێتە ھۆی کۆبونەی شلە لەسک‌و سنگدا، لە نیشانەکای ئەم دیاردەیە: ئازاری سک ، ئاوسان، زیادبوونی کێش، میزکردنی کەم، سەرەڕایی خواردنەوەی شلەمەنی  زۆر، ھەروەھا دڵ تێکەڵھاتن‌و ڕشانەوەو تەنگەنەفەسی.
ئەگەر نەخۆشەکە لە بارێکی مام ناوەنددا بوو ئەوا بەوەرگرتنی پشو دەتوانرێت چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام ئەگەر لە دۆخی توندی حاڵەتەکەدا بوو، ئەوکاتە پێویست دەکات بە کشانەوەی شلەیی زیادە بەھۆیی دەرزییەوە. 

زۆرێک لە توێژینەوە پزیشکیەکان ئەوەیان دەرخستووە کە دەرمانەکانی پیتاندن پەیوەندی نیە بە شێرپەنجەی ھێلکەدانەوە، ھەروەھا مەترسی دەرھێنانی ھێلکە ھەندێک جار کاردانەوەی دەبێت لە لەشدا، وەک: ڕوودانی حاڵەتی بێ ھۆشی‌و خوێن بەربون‌و ھەوکردن‌و زیانگەیاندن بە پێکھاتە شانەییەکانی دەوروبەری ھێلکەدان، کە تیایدا ڕیخۆڵەو میزەڵدان دەگرێتەوە. ھەروەھا مەترسی دروست بوونی دووگیانی فرەی (multiple pregnancies)  ئەویش بەھۆیی دانانی زیاتر لە کۆرپەلەیەک لە مناڵاندا، ھەڵگرتنی زیاتر لە منداڵێک لە یەک کاتدا مەترسی  بوونی منداڵی ناکامی لێ دەکەوێتەوە، لەگەڵ کەم بونەوەی کێش، سەرەڕایی ئەوەی کە یەک منداڵی مەترسی ناکامی‌و کەم بونەوەی کێشی لێدەکرێت. تا ئێستاش کاریگەریەکانی لەسەر لەدەرەوەی لەش ڕون نیە. 
زۆرێک لە ژنان پیتێن لەدەرەوەی لەشیان بۆ دەکرێت، بەڵام مەرج نیە کۆرپەلە دروست بێت، بەپێی تەکنیکی یاریدەدەری کۆمەڵەی زۆر بوون (SART) چانسی لە دایک بوونی منداڵی زیندوو دوایی ئەم تەکنیکە بەم جۆرەیە:

-بەڕێژەی %٤٣_٤١  بۆ ئەو ژنانەی لە خواروی تەمەنی ٣٥ ساڵن.
-بەڕێژەی%٣٦_٣٣  بۆ ئەو ژنانەی لە تەمەنی٣٥_٣٧ ساڵن.
-بەڕێژەی%٢٧_٢٣ بۆ ئەو ژنانەی لە تەمەنی ٤٠_٣٨ ساڵن.
-بەڕێژەی %١٨_١٣ بۆ ئەو ژنانەی لە تەمەنی٤١ ساڵن.

*دەست نیشانکردن
دوایی گواستنەوەی کۆرپەلەکان بۆ منداڵانی ژنەکە، ئاگادار دەکرێتەوە کە ئەو ڕۆژە پشو وەرگرێت، ئەگەر ژنەکە ھیچ مەترسیەکی لەسەر نەبوو، ئەوا ڕۆژی دواتر دەچێتەوە حاڵەتی سروشتی خۆیی، پێَویستە ئەو ژنانەی ئەم تەکنیکە بەکاردەھێنن ڕۆژانە ھۆرمۆنی (پرۆجسترۆن) وەرگرن بۆ ماوەیی ٨ بۆ ١٠ ھەفتە لەگواستنەوەی کۆرپەلەکان، چونکە کەمی ئەم ھۆرمۆنە لەسەرەتایی سکپڕیەوە مەترسی زۆری لێدەکرێت بۆ لەبارچونی کۆرپەلە. شایانی باسە ئەم ھۆرمۆنە بەشێوەی سروشتی لەلایەن ھێلکەدانەکانەوە دەردەدرێت بۆ ئەستوربونی ناوپۆشی منداڵان بۆ ئەوەی یارمەتی کۆرپەلە بدات بە ناوپۆشی منداڵانەوە جێگیر ببێت.
دوایی ١٢_١٤ رۆژ  لە گواستنەوەی کۆرپەلە بۆ ئەو ژنەی کە ئەم تەکنیکەی بۆ کراوە تێستی سک پڕی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ دەرکەوتنی پۆزەتیڤی تێستەکە.
ھەروەھا ئەو ژنەی کە ئەم تەکنیکە ئەنجام دەدات بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکات ئەگەر ھەستی بەم نیشانانە کرد:
- بەرزبونەوەی (تا) کە لە سنوری ٣٨ پلەدا بێت.
- ئازاری حەوز.
- خوێن بەربونێکی توند لە زێ وە.
*بونی خوێن لە میزدا.

3598 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/01/2017
زیاتر...