منداڵان
خۆتەرکردن (میزبەخۆداکردن) ( (Enuresis

خۆتەرکردن (میزبەخۆداکردن) (Enuresis)

بریتیە لە خۆتەرکردنی نەویستانە لە کاتی نوستندا پاش تەمەنی ٥ ساڵی.
پۆلین کردن:

١- بەپێی کات:
*لە کاتی نوستندا .
*لە رۆژدا لەکاتی بەئاگاییدا.
٢- بەپێی بونی نیشانەکانی تر:*تاکە نیشانە لە کاتی نەبوونی نیشانەکانی تری پەیوەندار بە کۆئەندامی میز و ھەرسەوە.
*کۆمەڵە نیشانە لە کاتی بوونی نیشانەکانی تر وەکو میزەچورکێ و قەبزی و خۆپیسکردن.
٣- بەپێی ماوەی پێشووی ووشکی:*سەرەتایی: منداڵەکە ھیچ کات وشکی بەخۆوە نەدیوە.

*دووەمی: منداڵەکە لایەنی کەم ماوەی شەش مانگ خۆی تەرنەکردووە.
 
نیشانە کلینیکیەکان:
١-بەخەبەر(بەئاگا) نەھاتنی منداڵ لە کاتێکدا میزەڵدانی پڕ دەبێت لە میز بەھۆی وەڵام نەدانەوەی بۆ ئاگاداریەکانی میزەڵدان.
٢-کەمی ئاستی ڤاسۆپریسین لە کاتی نوستندا کە دەبێتە ھۆی زۆرمیزکردن.
٣-گرفت لە درکەپەتک و لاوازی میزەڵدان.
٤-ھەوکردنی میزەڵدان.

رێژەی توشبوون:
لە ٢٠% ی منداڵانی تەمەن ٥ ساڵی لایەنی کەم مانگی جارێ خۆتەردەکەن
لە ١٠%ی منداڵانی تەمەن ٧ ساڵی لایەنی کەم مانگی جارێ خۆتەردەکەن
لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لە ٨% ی کوڕان و لە ٤% ی کچان گرفتی خۆتەرکردنیان ھەیە
لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا نزیکەی لە ١% - ٢% گرفتی خۆتەرکردنیان ھەیە
لە ٨٠% ی خۆتەرکردنەکان بەشەو دەبێت و لە ٢٠% بە رۆژ

ھۆکاری خۆ تەرکردن:
١-بۆماوە:
گەر یەکێک لە باوان خۆتەرکردنی ھەبێت ئەگەری بونی ھەمان حاڵەت لە منداڵەکەیدا لە ٤٣% دەبێت و گەر ھەردوو باوان ھەیان بێت ئەگەرەکە بۆ لە ٧٧% بەرزدەبێتەوە.
ئەگەر باوک خۆتەرکردنی ھەبێت ئەگەری بونی لە منداڵەکەیدا زیاترە وەک لەوەی دایکی حاڵەتەکەی ھەبێت.
٢-ھۆکاری دەرونی:
بوونی پەشێوی دەرونی یان گرفتی سۆزداری ئەگەری خۆتەرکردن زیاد دەکات.
٣-گرفتەکانی میزەڵدان:
بونی ھەوکردن ، ناتەواوی لە توێکاری میزەڵداندا، ناتەواوی زکماکی ،بچوکی میزەڵدان.
٤-ئارگنین ڤاسۆپریسین [ ھۆرمۆنی دژەمیزکردن]:
کاتێک منداڵ دەنوێت ئاستی ئەم ھۆرمۆنە بەرزدەبێتەوە و بۆیە دەبێتە ھۆی کەم میزکردن . لەو منداڵانەی خۆتەردەکەن ئەم ھۆرمۆنە بەرز زنابێتەوە یان درەنگ بەرزدەبێتەوە بۆیە میزێکی زۆر دێتە میزەڵدان و خۆیان پێکۆنترۆل ناکرێ.
٥- دواکەوتنی گەشەی کۆئەندامی دەمار:
لەم بارەدا گەشەی کۆئەندامی دەمار دوادەکەوێت بۆیە کاتێک میزەڵدان پر دەبێت ئاگاداری مێشک ناکاتەوە و ئەویش بەکاری خۆی ھەڵناسێ .
٦-خواردن وخواردنەوە:
ھەندێ خواردن و خواردنەوە لە شەودا وا لە منداڵ دەکات زیاتر میزبکات بۆیە وا باشە بەپێی توانا ئەو بابەتانە لە منداڵ قەدەغە بکرێ یان کەم بکرێتەوە لە شەودا.
٧-قەبزی:
پەستانی بەردەوام لەسەر میزەڵدان دروست دەکات و دەبێتە ھۆی گرژبوونی میزەڵدان و زوو میزکردن.
٨-تەنگژەکانی خەو :
ھەندێ لە باوان باس لەوە دەکەن خەوی منداڵەکەیان قورسە [قوڵە] بۆیە خۆی تەردەکات ، خۆتەرکردن پەیوەندی بەمەوە نیە چونکە لە ھەموو قۆناغەکانی خەودا خۆتەرکردن روودەدات.

تێبینی: 
ئەو مندالانەی حالەتی خۆتەرکردنیان ھەیە زیاتر لە منداڵانی تر حاڵەتی رۆشتن بەدەم خەوەوەیان ھەیە یان خەوی ناخۆش دەبینن.

چارەسەر:
١-بەبێ دەرمان:
*  بەکارھێنانی زەنگی ئاگادارکردنەوە: لە ساڵی ١٩٣٨ دروست کراو دەبێت بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ ھەفتە بەکاربھێنرێت و نزیکەی لە ٧٥% ی منداڵان سودی لێوەردەگرن بەڵام پاش ڕاگرتن نزیکەی لە ٤١% حاڵەتەکەیان بۆ دەگەرێتەوە.
کارکردنی ئەم ئامێزە پشت دەبەستێت بەوەی لەگەڵ یەکەم دڵۆپە میزدا زەنگێگ لێدەدات کە دەبێتە ھۆی بەخەبەرکردنەوەی منداڵەکە یان باوانی منداڵەکە ، دەبێ منداڵەکە ھەڵسێ و بەشەکەی تری میزەکەی لە دەرەوەی جێگە تەواو بکات.بۆیە لەم جۆرە چارەسەرەدا ھاوکاری باوان زۆر گرنگە. 
*پاداشت دانەوە: لەرێی بەکارھێنانی خشتەیەکی تایبەت و ھەندێ وێنە یان ئەستێرە، پاش ھەر شەوێکی ووشک منداڵەکە ئەستێرەیەک دەنێ بە خشتەکەوە یان وێنەی گوڵێک، ھەرکاتێ چەند شەوێ بەسەر یەکەوە بەووشکی خۆی ڕاگرت دیاریەکی دەدرێتێ.بەم ڕێگەیە نزیکەی لە ٢٥% یان سوود وەردەگرن و پاش ڕاگرتنی لە ٥% یان حاڵەتەکەی بۆ دەگەرێتەوە.
* راھێنانی بەھێزکردنی میزەڵدان : بەوەی منداڵ لە رۆژدا فێردەکرێت میزەکەی دوابخات و میز لە میزەڵداندا کۆبکاتەوە نزیکەی لە ٦٦% یان تاڕادەیەک سوودمەند دەبن و لە ١٩%یان چاکدەبنەوە بە تەواوی.
*کەم کردنەوەی خواردنەوەی چا ، قاوە، شەربەت لە شەودا بە تایبەتی لە کاتی نزیکەو نوستن.
٢- بەکارھێنانی دەرمان: مەبەست لە بەکارھێنانی دەرمان زیادکردنی قەبارەی میزەڵدان یان کەمکردنەوەی بری میزە یان ھەردوووکیان.وەکو دیسمۆپریسین، تۆفرانیل و ئۆکسی بیوتارین .

تێبینی:* زۆرگرنگە لایەنی دەرونی منداڵ رەچاوبکرێت و نەشکێنرێت گەر خۆی تەرکرد بە تایبەتی لەبەر چاوی خوشک وبراکانی چونکە بە شکاندنی منداڵ یان لێدانی حاڵەتەکە خراپتر دەبێت.
*بەکارھێنانی ھەردوو چارەسەر لە یەکێکیان کاریگەرترە.
دەبێت دەرمان لە ژێرچاودێری پزیشکدا بەکاربھێنرێ چونکە کۆمەڵێک زیانی لابەلایی ھەیە لە بەکارھینانی دەرمان دەکەوێتەوە پزیشک شارەزایی تێیدا ھەیە سەرەڕای ئەوەی بەکارھێنانی بری

1872 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/01/2017
زیاتر...