رێنمایی تەندروستی
کۆنترۆڵکردنی ھەستەکان

کۆنترۆڵکردنی ھەستەکان

 ھەستەکان سوتەمەنی مرۆڤن ،بەبێ ھەستەکان ناتوانی ..... ، بەبێ ھەستەکانی مرۆڤـ ناتوانێ بەفیعلی مرۆڤ بێ ، کەواتە گەر بیرکردنەوەکانی گۆڕی لەئاکامدا ھەموو ژیان دەگۆڕێ.

* گرنگترین خاڵە بەھێزەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ھەستەکانت

* ئەو کەسەی ناتوانێ کۆنتڕۆڵی ھەستەکانی بکات ،دەکرێ کەسێکی نایاب بێت وچونکە کۆنترۆلی ھەستەکانی پێناکریت، دەبینی رەفتارەکانی سەلبین ، ئاکامەکانیشی سەلبین ، ھاوکات ھەموو ژیانی میزانیشی لەھەمان جۆر دەبێ.

* کۆنتڕۆڵی ھەستەکانت بکە ، کۆنتڕۆڵی رەفتاری دەکەیت و واقیعی ژیانت دەبێتە سەرکەوتن وبەختەوەری بێ سنور.

* ئەقڵی مرۆڤـ، ھەڵوێستی خۆی لەسەر دواھەمین ئەزمونی بونیات  دەبێ ، ھەرکات بیرت لێکردەوە دواھەمین ھەستن وەیاد دێتەوە .

* لەبەساڵاچویەکەوە فێر بین ( پێدەچێ مرۆڤێک ببینی‌و ھیچ بایەخێکی پێ نەدەی کەلەڕاستیدا گەنجینەیەکی بەھاداری ھەبێ و تۆ لەوپەری پێداویستیدابیت بۆی .. ئەویش داناییە.

* ھەرئەزمونێک پێکھاتەی خۆی ھەیە کەبەپێنج ھەستەکە پێک ھاتووە ،لەجێگای دیاریکراوی مێشکدا دادەنرێ ،پێی دەوترێ فایلی ئەقلیەکان گەر گۆڕان لەپێکھاتەی ئەزمونەکەدا ڕووی دا ، گۆڕان لەئەزمونەکەشدا دروست دەبێت .

* تۆ ئەگەر کۆنتڕۆڵی ھەستەکانت کرد دەتوانی کۆنتڕۆڵی ژیانت بکەی ، ئەوە مانای وایە ئەرکمانە مەشق بەھەستەکانمان بکەین بڕیاربدەین ھەست بەچی بکەین پێویستە وانەکەین جیھانی دەرەکی کۆنتڕۆڵی ھەستەکانمان بکات .

* ٩٣% ئاکامەکان (ئەنجامەکان) ی مرۆڤـ لەسەر توانا بنەڕەتیەکان بونیاتە ، ئەوانیش بریتین لە ڕەوشت ‌وھەڵسوکەوت‌و رەفتاری ھزرو مرونەت وھەستەکانی .

* کەسانێک دەبینین رەنگە لەکارەکانیاندا شارەزا‌و لێھاتوش بن کاتی َتورەدەبن ھاوسەنگی‌و توانای ئاخاوتن‌و تێگەیشتنیان لەدەست ئەدەن.

* لەمێشکدا (١٥٠) ملیار ئەقڵی ھەیە ، چاو (١٠) ملیۆن رەنگ لەیەک کاتدا لەیەکتر جیا دەکاتەوە، ئەقڵ توانای خەزنکردنی زیاتر لە (٢) ملیۆن زانیاری ھەیە لەھەرچرکەیەکدا ، دەبی َکۆنتڕۆڵی ھەستەکانت بکەیت و  وایلێ بکەیت ئیجابی بن وئەو ھزرو بیرانەش پەرەپێبدەین کەبەرەو ژیانی کامەرانیت دەبەن.

* کاتێ مرۆڤـ بەشێوەیەکی نادروست بیردەکاتەوە دەبێتە ھۆی پشێوی ھەستەکان ،دوابەدوای ئەوەش دەرکەوتنی نیشانەکانی پەشێوی لەسەر جەستەو جوڵەکان و دەڕبڕینەکانی ڕوخساری‌و لێدانی دڵ ھەناسەدان .....ھتد. پاشان کەڵەکەبونی ھزرو ھەستەکانی و نەتوانینی کۆنتڕۆڵکردنی .

* خوای گەورەو میھرەبان ئەقڵی مرۆڤی بەدیھێناوە تاوەکو ببێتە خزمەتکاری نەک بەڕێوەبەری گەر ئەقڵت کردە بەڕێوبەرت ئەوا تەنھا ئەو  فایلە ئەقڵیانەت بۆ بەڕێوەدەبات کەلەڕابردوودا بەرنامە ڕێژکراون .

* مەترسی (ئەسکاتۆما) لەوەدایە کەمرۆڤـ پێدانی فرمانێکی ڕاستەوخۆ بەبونی یان نەبونی شتێک ) فرمانێکی راستەوخۆ بەئەقڵی دەدات کەگوایە کامران نیە، پاشان ئەقڵ ھەموو ئەوەی پەیوەندیی بە کامرانیەوەھەیە دەیسرێتەوە ، تاکو کەسەکە ھەست بەخەم دەکات و بێزاری دەکات ، ئەوەش چونکە ئەقڵی مرۆیی ناتوانێ لەیەک کاتدا تەرکیز بکاتە سەر زیاد لەزانیاریەک .

* ئازار مرۆڤە مەزنەکان دروست دەکات ، ئەگەرئازارنەبوایە،پشوو ئارامیش نەدەبوو ، گەربونی بەدبەختی ‌و کەساسی و نەبوایە لەمانای کامرانی نەدەگەیشتین ھەموو شتێک سیستمەو ھێزی خۆی ھەیە .

* بۆچی ھەستەکان دەھەژێن کڵپەدەسێنن؟ لەکاتی نەنگی‌و ھەرپێداویستی یەکی مرۆڤدا، مرۆڤـ ناھاوسەنگ دەبێت‌و لەحاڵەتی بیرکردنەوەی ئیجابی دەردەچێ‌و ھەست گەلێکی سلبی داگیری دەکات .

* تاک پێویستی بەمانایەک ھەیە بۆ ژیانی، بۆچونی، بۆکارەکەی.

* تێنەگەیشتن ونائامادەیی دەبێتە ھۆی تێکشکان ئینجا خەم وپاشان خەمۆکی توندو دواجاریش خۆکوشتن، نائامادەیی مانا ھۆکاری ٦٢%ی حاڵەتەکانی خۆکوشتنە لەجیھاندا.

* ئاگاداری پێشینەکانت بە،ھاوسەنگی بکە،مرونەتت ھەبێ لەمامەڵە کردندا لەگەڵ مەسەلەکاندا‌و بەشێوەیەکی گشتی پشت بەپێشینەکانت بەستە.

* حەوت پایە ھەن ھێزی ھاوسەنگ بونیان لەسەر بەندە ئەوانیش:

١- پایەی ڕۆحی

٢-پایەی تەندروستی

 ٣-پایەی کەسی خودی

٤- پایەی خێزانی

٥- پایەی کۆمەڵایەتی

٦- پایەی پیشەیی

٧- پایەی ماددی.

* سەرچاوەکانی ھەستەکان

١- پەیبردن(إدراک)

٢-خاڵیکردن

٣- زاکیرە

*درک کردن بەیەکەمین سەرچاوە دادەنرێ درککردنی مەسەلەکانی سەرەتایی گۆرانیانە بەرەو باشتر

*خاڵێکردن بەھێزترە لەمەعریفە

* زاکیرە لەرابردوو سەرچاوە دەگرێ مرۆڤـ دەتوانێ لەئێستاوە بەکاری بھێنێ (إدراک) خاڵیکردن‌و زاکیرە پێکەوەکاردەکەن ، ڕەنگە ئەقڵ فایلێک لەزاکیرەدا بکاتەوە درکی ئەوەبکەین   کە تاک ھۆشیاربی َیاناھۆشیار .

* کەسی سەرکەوتوو پیاوێکە تواناو وزەکانی بەباشی وەگەردەخات ، ڕێز لەکات دەگرێ بەرپرسیارێتی ژیانی لەئەستۆ دەگرێت .

بەرپرسیارێتی ھزرەکانت ‌و کات و وزەکانت تواناکانت لەئەستۆ بگرە ئەوە بەسودو خێر دەگێرێتەوە بۆخۆت وئەوانی دی.

* گەشبین بە بەخێر‌وچاکە، دەیبینیتەوە وەشێوازی مامەڵەکردنت لەگەڵ ژیاندا جۆری ئاکامەکانت دیاری دەکات * شێوازی مامەڵە کردنت لەگەڵ ژیان جۆری  کاتت دیاری دەکات

چۆن کۆنتڕۆڵی خۆت دەکەیت

* ھزرەکانت واتە بیرۆکەکانت بگۆڕە ژیانت دەگۆڕێ ،ھەست‌وئیدراکت بگۆڕە بەھای شێوە ژیانت دەگۆڕێ .

*یەکێک لەزانکۆی (ھارفارد) ئاماژە بەوەدەدات:

(یەکەمین شت کەبەخۆی دەڵێت دەگۆڕێ بیرو بڕوا...بگۆڕە ژیانت دەگۆڕێ

سەرکەوتن و بردنەوە بەدەست نایەت لەگەڵ ئارامگریدا نەبێ.

* لەئەستۆ گرتنی بەرپرسیارێـتی ژیان ... سەرەتای کۆنتڕۆڵکردنی خودی خۆتە .

* گرنگی و کاری ئەقڵی ھۆشیار (من ) و تەحەددیەکانی ژیان لەیەکتر جیا بکەرەوە ،تۆبەڕێزیت وبەدیھێنراوەکانی خوایت، تۆی ئاسمانەکان وزەوی وھەرچی لەنێوانیاندا بۆت رامکراوە .

*فایلە ئەقڵیەکان بگۆرە ژیانت دەگۆڕێ ئەمە چۆن دەبێ ؟ ھزرەکانت بگۆڕە .

* بنەماکانی کۆنتڕۆڵکردنی ھەستەکان (تۆ ئەوگۆڕانەیە کەدەتەوێ لەجیھاندا ببینی )

* چۆن کۆنتڕۆڵی ھەستەکانمان دەکەین ،گۆڕینی رابردوو لەواقیعدا بەھێزترین ھۆکارە کە دەکرێ گۆران لەژیانتدا دروست بکات ، ناتوانی واقیع بگۆڕی بەڵام دەتوانی ئیدراک بۆ واقیع بگۆڕی بەوەش بەواقیع دەگۆڕێ

* چی دەکەی بۆئەوەی ھەستە سلبیەکان ون بن؟ بگەڕێڕەوە بۆخاڵی سەرەتا جەستەت بگۆڕە، دەڕبڕینەکان‌و ڕووخسارت بگۆڕە ، ھەناسەدانت رێک بخە، تەرکیز بکەرەسەر چارەسەر‌وھەمیشە لەیادت بێت.

ھەموو ساتێک وەھا بژی  کۆتا ساتەوەختی  ژیانتە، بەخۆشەویستی وپەیوەست بەخوای گەورە وە بژی ،بەوەرگرتن و لەخۆدا جێبەجێ کردنی ئاکارەکانی پێغەمبەرەوە بژی بە ئومێدەوە بژی ، بەکۆشش وپێشڕەوی کردن ‌و بەئارامیەوە بژی ،ڕێزو بەھای ژیانت بزانە ، پێداگربە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندیت بەخوای گەورەوە ئەوە گرنگترین کلیلەکانی سەرکەوتنە لەدونیاو دواڕۆژدا  

سەرچاوە :لە کتیبی کۆنترۆڵی ھەستەکانت بکە

لە نوسینی دکتۆر ئیبراھیم فەقێ و وەرگیرانی: سەروەر حسن ئامادەو کورتکراوەتەوە

2131 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/01/2017
زیاتر...