رێنمایی تەندروستی
ساردی سێکسی

ساردی سێکسی


ھەندێجار تاک چێژ وەناگرێ لەکاری سێکسی و ھەست بە ئارەزوو ناکات بۆ کردنی سێکس ئەمەش تەنھا کاریگەریەکەی بە خۆیەوە ناوەستێ بەڵکو کاردەکاتە سەر ھاوسەری سێکسی و ئەویش نارەحەت دەکات و زۆرجار کێشەی خێزانی لێدەکەوێتەوە.

بێگومان زیاتر لە ھۆکارێک ھەیە بۆ دروست بوونی ئەم حالەتە، گرنگترینیان ئەمانەن:

١- ھەندێک لایان وایە سێکس تەنھا بۆ منداڵ خستنەوەیە نەک بۆ ھەردوو مەبەستی چێژ و منداڵبوون.

٢- پەروەردەی ھەڵە لەرێی وەڵام نەدانەوەی پرسیارەکانی منداڵ یان وەڵام دانەوەیان بە شێوەیەکی ھەڵەو دوور لە ڕاستی، بێگومان کاریگەری ئەم وەڵامە ھەڵانە لە نەستی منداڵدا دەمێنێتەوە و لە ئایندەدا کار دەکاتە سەر ڕەفتاری سێکسی.

٣- بونی نەخۆشی جەستەیی بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی بە کۆئەندامی زاوزێ وە ھەیە وەکو ھەوکردن.

٤- خەتەنەکردنی مێینە یان راستر شێواندنی مێینە کە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ھەستەوەری سێکسی مێینەو لە ھەندێ وولاتی کیشوەری ئەفەریقا نزیکەی لە ٩٥% کچان خەتەنە دەکرێن لە لای خۆشمان سەرژمێریەکان زیاتر لە ٥٠% یان تۆمار کردووە.

٥- بونی پەشێوی دەرونی وەکو خەمۆکی ، دڵەراوکێ،ترس.

٦- بیرەوەری کۆن و بەئازار وەکو فراندن یان دەستدرێژی سێکسی لە تەمەنی منداڵی یان ھەر تەمەنێک بێت.

٧- حەبی رێگرتن لە منداڵبوون کاریگەری دوو جەمسەری ھەیە گەر مێینە باوەری بەوە ھەبێت ئەمە کارێکی باشەو رێگرە لەمنداڵبوون بە باوەرێکی ترەوە کاری سێکسی خۆی ئەنجام ،دەدات گەر لەو باوەرەدا بێت ئەمە کارێکی خراپە و دژی خواستی خواوەندە بەھۆی ئەو لۆمەکردنەی خۆیەوە ساردتر کارەکە بە ئەنجام دەگەیەنێ.

٨- نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ پەیوەندی ھاوسەری و زۆرجار دەبینین لە ھەمان ژووردا کەسانی تریش دەنون جگە لەو دوو ھاوسەرە دەشێ منداڵ بن یان گەورە.

٩- بونی کێشەی خێزانی و رەفتاری توندی پیاو بەرامبەر بە خێزانەکەی وا دەکات بە جۆرێکی تر تۆلەی لێبکاتەوە.

١٠- ھەندێک ھەوڵ دەدەن لە رێی ئەلکحول و مادەھۆشبەرەکانەوە توانای سێکسی خۆیان زیاتر بکەن لە کاتێکدا ڕاستیە زانستیەکان بە تەواوی پێچەوانەی ئەم بۆ چونەیان سەلماندووە.

١١- ھاندێجار بە ھۆی ئەوەی نێرینە زوو ئاوی دێتەوە مێینە فریای ئەوە ناکەوێ ھەست بە چێژی سێکسی بکات و ناگاتە ئۆزگازم.

١٢- ماندوێتی و شەکەتی زۆر ،ھۆکارێکی تری ساردی سێکسیە.

١٣- بۆنی ناخۆشی لەش و بۆنی دەم و بونی نەخۆشی لە کۆئەندامی زاوزێ ھۆکارێکی تری ساردیە.

١٤- بونی گومان و لاوازبونی خۆشەویستی.

١٥- ھەندێک لەو باوەرەدان سکبون تەنھا لە کاتێکدا روودەدات کە تاک بگاتە ئۆرگازم بۆیە مێینە گەر مەبەستی ئەوەی نەبێت سکی ببێت ،ھەوڵ دەدات بە ساردی کارەکە بکات و تەنھا لەبەر دڵی ھاوسەرەکەی جووت بوون بکات.

١٦- نەبونی ھۆشیاری سێکسی بەرامبەر بەمەش بوونی جەھل و نەشارەزایی.  

4141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/01/2017
زیاتر...