رێنمایی تەندروستی
نەخۆشی ددان

نەخۆشی ددان...... ھۆکارەکانی .......ھۆشیاری تەندروستی.....

نەخۆشی ددان یەکێکە لەنەخۆشیە بڵاوەکان و کەسانێکی زۆر توشی بوون ئیتر بەھەریەک لە وراپی  بێت یان گوێ نەدان وخزمەتی نەکردنی ددانەکان یاخود ھۆکاری نەخۆشیەکان بێت .
بۆزیاتر گرنگی دان بەددانەکانمان و خستنە ڕووی چەند ھۆشیارییەکی تەندروستی سەبارەت بەددان و خۆپاراستنی لەونەخۆشی  و کلۆریانەی  توشی دەبێت ، چەند پرسیارێکمان ئاراستەی دکتۆرە نیاز غریب حمەسعید  پزیشکی نەخۆشیەکانی دەم وددان کرد :

سەبارەت بە چۆنێتی پاراستنی دانەکان بەشێوەیەکی تەندروست دکتۆرە نیاز ووتی :
بۆپاراستنی ددانەکان ھەموو مرۆڤێک پێویستە بەشێوەیەکی ڕێک وپێک گرنگی بەددانەکانی بدات واتە بەرنامەیەکی تایبەتی ھەبێت بۆ پارێزگاری کردن لە ددانەکان ، واتە لەتەمەنی منداڵیەوە پێویستە تائەوکاتەی منداڵ فێر دەبێت فڵچە بەکاربھێنێت دایک وباوک ددان بۆمنداڵەکەی بشوات ، تاوای لێ دێت ئەومنداڵە لەگەڵ ئەوبەرنامەی ددان شوشنەدا ڕادێت .
دکتۆرە نیاز ئاماژەی بەوەشدا ، پێویستە ھەمووڕۆژێ دووجار دەم ودانی بشوات بەتایبەتی شەوان ، ئەویش لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی ئاسایی ڕیِژەی لیک لەشەودا کەم دەبێت واتە  ئەگەری  گۆرینی خۆراک بۆشەکر زیاترە کەدەبێتە ھۆی زیاتر داخورانی ددانەکان ، ھەروەھا بەکارھێنانی دەزوی ددان پاکردنەوە بۆپاککردنەوەی بەینی ددانەکان چونکە فڵچە بەینی ددانەکان پاک ناکاتەوە ، ھەروەھا بەکارھێنانی ھۆکاری یاریدەدەر  وەکو مادەی غەرغەرە .

 ئاشکرایە ئافرەت لەکاتی سک پڕی دا ھەندێ گۆڕانی ھۆڕمۆنی و فسیۆلۆجی دا دەڕوات سەبارەت بەکاریگەری ئەو گۆڕانکاریانەی لەسەر ددانەکانی ئافرەت  دکتۆرە نیاز ووتی :
سکپڕی قۆناغێکی تایبەتە لەژیانی ئافرەتدا کەلەم قۆناغەدا ئافرەت بەگۆڕانی ھۆرمۆنی وفسیۆلۆجیدا دەڕوات وەئەم قۆناغی گۆڕانە لەھۆڕمۆنی  SEX STERIOD لەژنی سک پڕ دەبێتە ھۆی ئەوەی کەخرۆکە سپیەکانی خوێن کەبەرگری لەلەش دەکەن دژی تەنی نەناسراون بۆنمونە  بوونی ژمارەیەکی کەمی بەکتریا دەبێتە ھۆی دروست بوونی ھەوکردنی پووک لەکەسی سکپڕدا ، سەبارەت بەبەرز بونەوەی ھۆڕمۆنی پرۆجیسترۆن لەخوێندا ، کەدەبێتە ھۆی ھەندێک گۆڕانی بایەلۆجی لەشانەی پوکدا دکتۆرە ڕوونی کردەوە ووتی :
لەوگۆڕانانەی بۆری و بۆریچکە لەپوکدا کەئەگەری پێدا ڕۆشتن و گواستنەوە زیاد دەکات بەتایبەتی بەکتریا ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی پووک ھەستیار بێت زیاتر لەجاران سور دەبێتەوە و خوێنی لێ بێت بەئاسانی ھەندێ جار ھەودە کات و دەئاوسێت لەبەرئەوەی ژنی سک پڕ زیاد لەگشت کەسێکی ئاسایی گرنگی بەشوشتنی ددانەکان بدات و سەردانی پزیشکی ددان بکات لەوکاتانەدا .

دکتۆرە نیاز غەریب ئەوەشی نەشاردەوە کەلەکاتی سک پڕیدا ئەگەری ھەوکردنی پوکەکانی ڕووبدات ئەگەری لەبارچونی منداڵ ھەیە ئەویش لەبەربونی ھەمان میکرۆب لەملی منداڵاندا کەدەبێتە ھۆی ھەوکردنی پووک ، ھەروەھا ژنی سک پڕ لەقۆناغی سکپڕیدا بەرگری کەم دەبێتەوە بۆئازار وەھێزو توانای کەمە لەوانەیە لەوکاتانەدا گرنگی پێویست نەدات بەدەم ودانەکانی کەئەمەش دەبێتە ھۆی کۆبونەوەی پاشماوە و پیسی لەسەر ڕووی ددانەکان و دەبێتە ھۆی پەیدابوونی ددان ئێشە لەبەرئەوەی سکپڕی پەیوەندی ڕاتاستەوخۆی نیە بەکڵۆربوونی ددانەکانەوە بەڵکو پەیوەندی ھەیە بەھەوکردنی پوکەوە .
ھەندێ لەمنداڵان ددانی شیریان ڕەش دەبێتەوە یاخود توشی کڵۆربون دەبێت کاریگەری ئەوە لەسەر ددانەھەمیشە ییەکان بۆداھاتووی ئەوکەسە ، دکتۆرە نیاز بەم شێوەیە بۆی ڕوون کردینەوە :
ڕەش بونەوەی یاخود کڵۆر بونی ددانی شیری پەیوەندی نی یە بە کلۆربونی ددانە ھەمیشەیی یەکانەوە بەڵکو ڕێژەی کالسیۆم وەجۆری خواردن ھەروەھا گرنگی دان بە ددان پارێزی و ھەندێ ھۆکاری بۆماوەی کاریگەری ھەیە لەسەر ڕەشبونەوەی ددانەکان یاخود کلۆر بونیان .

لەپرسیارێکمان دەربارەی باشترین جۆری ھەویری ددان و ئەوماددانەی کەلێی پێک دێت لەوەڵامدا ووتی :
بەکارھێنانی ھەویری ددان بەشێوەیەکی زانستی ئەم جۆرانە  باشن کەپێکھاتەی باش یاخود بوونی ڕێژەیەکی باش لە ماددەی فلۆریدا کالسیۆم و ئەو پێکھاتانەی کەدەبێتە ھۆی پتە وکردنی مینای ددان ، ھەروەھا پێویستە مرۆڤـ بەردەوام نەبێت لەسەر بەکارھێنانی یەک جۆر ھەویری ددان ، ھەرماوەیەک پێویستە بیان گۆڕیت بەجۆرێکی تر .
وەئاماژەی بەوەشدا کەھەموو کەسێک پێویستە بەلانی کەمەوە جارێک یاخود سەردانی پزیشک پسپۆڕی ددان بکات بۆ پشکنینی ددانەکان لەھەموو ڕوویەکەوە بۆئەوەی بزانرێت ددانەکانی پێویستیان بەچارەسەر ھەیە یاخود نیە .

ئێستا لەبازاڕدا چەند مادەیەک دەفرۆشرێت بۆ سپی کردنەوەی ددان سودو زیانەکانی ئەو مادانەو ئامۆژگاری ئەوان لەوبارەیەوە  ووتی :
ئەوماددانەی کەبۆ سپی کردنەوەی ددان بەکاردەھێنرێت لەبازاڕەکاندا ھەیە پێویستە بەبێ ئاگاداری و ڕێنمایی پزیشکی ددان بەکارنەھێنرێت چونکە ھەندێک لەو ماددانە تەنھا بۆبازرگانی یەو کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر مینای ددان و دەبێتە ھۆی ھەستیار بوونی ددانەکە لەڕووی ساردی و گەرمی گەیاندنەوە بەددانەکان .بۆچۆنێتی ڕێگەگرتن لە داخورانی پووک دکتۆرە نیاز ئەم ڕێنمایانەی خستە ڕوو :
ھەندێ کەس کە پوکەکانیان توشی داخوران دەبێت بۆئەوەی ڕێگە بگیرێت لەداخورانی پووک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پوک بکرێت بۆئەوەی ھۆکاری داخورانەکەی بۆڕوون بکاتەوەو چارەسەری گونجاوی بۆ بکات و ئەو کەسە فێری ڕێگە ڕاستەکانی شوشتنی ددان بکات  .
ووتیشی : ئەو کەسانەی کەددانەکانیان ھەستیارە بەشتی سارد یاخود گەرم پێویستە ھەویری تایبەت بەبۆنەی ھەستیاری بەکاربھێنرێت بۆئەوەی ئەوھۆکارە ڕوونەدات و نەبێتە ھۆی بێزاری ونائارامی .

1871 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/01/2017
زیاتر...