خانمان
پێنج پشکنینی پزیشکی کەپێویستە ئافرەتان ئە نجامی بدەن

پێنج پشکنینی پزیشکی کەپێویستە ئافرەتان ئە نجامی بدەن

مەبەست لەو پشکنینانە چی یە کەئافرەت دەبێت ئەنجامیان بدات بۆپاراستنی تەندروستی ؟
 (٥) پشکنینمان ھەیە بۆدەرخستنی ھەر جۆرە گرفتێکی تەندروستی لەسەرەتاوە بۆئەوەی بەئاسانی چارەسەر بکرێت :

* پشکنینی کۆڵسترۆڵ ( فحێ الکلسترول )
ئەم پشکنینە بۆ ؟  
چونکە ڕێژەی کۆڵسترۆڵ دیاری دەکات وەپێت دەڵێت ئایا ئەو کەسە معرچەبۆ توش بونبەنەخۆشی یەکانی دڵ و سەکتەی دەماغ .
وەئەم جۆرە پشکنینە سێ شتمان بۆ دیاری دەکات ، ئەویش ڕێژەی ( الا دی إل ئیتش دی إل ، والتریغلیسریدات )  وەدکتۆر ستیڤن دیفریز ، دانەری کتێبی ( ئەوەی دکتۆر ناتوانێ بیڵێ لەسەر تەندروستی ) دەڵێ  ئەوەیەڕێژەی (الا دی إل ) یاکولسترۆڵی زیان بەخش کەمتر لە ١٣٠ ملغم وە ( الاماتش دی ) کۆڵسترۆڵی بەسود پێویستە ڕێژەکەی لەسەرو ٥٠ ملغم بێَت ، وەترغلیسریدات کەئەمەش جۆرێکی ترە لەچەوری خوێن دەبێت ڕێژەکەی کەمتر بێت لە (١٠٠) ملغم ،وەپێویستە ئەم جۆرە پشکنینە ئەنجام بدرێت (٥) ساڵ جارێک بەڵام بەنسبەت ئەوانەی کە دەناڵێنن بەدەست بەرزی ڕێژەی کۆڵسترۆڵی پزیشک دیاری دەکات بۆیان کاتی ئەنجام دانی پشکنینەکان .

* پشکنینی سنگ
وەک پشکنینی خۆی ، پشکنینی پزیشکی پشکنین بەھۆی تیشکەوە پێش بینی دەکرێت لەم ساڵانەدا  (٤) یەکی ئافرەتان توشی شێرپەنجەی مەک ببن  ، بەپێی بۆچونی کۆمەڵەی ئەمەریکی شێرپەنجە بۆیە پێویستە ئافرەتان پشکنینی خۆی ئەنجام بدەن ھەموو مانگێک تابزانێت ئایا چ گۆڕانکاری یەکی تازە ڕووی داوە لەناوچەی سنگیادا وە دکتۆرە (جین ویغیرت )لەبنکەی ویست ھار تفۆرد لەولایەتی کونیکیتکت دەڵێت ( ئەگەر پشکنینی خۆی نەکەین لەسەر سنگت ئەوا ناتوانی بزانیت ئایا چویتە ناوچەی ترسناک یان نا ، وەپاش ئەوە دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت تابەباشی ھەست بکات بەو گۆڕانکاریە بەھۆی پشکنین بەسەری پەنجەکان، وەئەگەر پزیشکەکە گومانی کردلەبونی ھەرجۆرە شتێک لەناوچەی سنگدا کەتوشی قەڵەقی بکات پاشان پشکنینی بۆ دەکات بەھۆی تیشکەوە  ئەم پشکنینانە دەبێت بەڕێک وپێکی ئەنجام بدرێت ھەتا وەکو بتوانرێت تەندروستی بۆ ئافرەتەکە بگەڕێتەوە لەکاتی پشکینی خۆی کەھەستت کرد بەھەر جۆرە وەرەم یان گرێ یەک لەیەکێک لەمەمکەکانتدا چاوەڕێ بە ھەتا کۆتای عادەی داھاتوو پاشان دووبارەی بکەرەوە ، ئەگەر گرێ کە تائەوکاتەش ھەرمابوو دەبێت سەردانی پزیشک بکەی ئەگەر بەھۆی تیشکەوە بۆی دەرکەوت بونی ھەرشانەیەک پاشان نمونەیەکی لێ وەردەگیرێ بۆزیاتر پشکنینینی ، پێویستە ئافرەت پشکنینی خۆی ئەنجام بدات مانگانە ھەر لەتەمەنی ٢٠ ساڵیەوە وەک ئەوەی لە کۆمەڵی ئەمەریکی بۆ شێرپەنجەدا ھاتووە  وەپێویستە بەرنامەی ھەبێ بۆ پشکنینی سنگی ٣ ساڵ جارێک وەک بەشێک لەو پشکنینە گشتی یانەی کەئەنجامی دەدات بۆ نەخۆشی یە ژنانەکان ، وەکۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ شێرپەنجە ئامۆژگاریمان دەکات کە ئافرەت تەمەن گەیشتە سەرو ٤٠ ساڵًی پێویستە پشکنینی دەوری ھەبێ بۆ مەمکەکانی ساڵانەی وە  دکتۆرە (ویغیرت ) دەڵێ ئەگەر دایکت یان خوشکت توشی شێرپەنجەی مەمک بو بوو پێویستە فەحێی گبی ئەنجام بدەیت لەسەر سنگت لەپێش ١٠ ساڵیەوە

  * پشکنینی بەرزبونەوەی فشاری خوێن
وەھەروەھا بەرزبونەوەی فشاری خوێن ھۆکارە بۆ ڕوودانی سەکتەی دەماغ و نۆرەی دڵ وەفشاری خوێن بەشێوەیەکی سروشتی لای سەروەکەی یاخود سەرەوەی دەبێت کەمتر بێ ١٢٠ وەژێرەوەی کەمتر بێت لە ٨٠ پێویستە ئەم فەحێەی ئەنجام بدرێت ھەموو ساڵێک جارێک بەڵام ئەگەر پەستانی خوێن ھەبوو پێویستە زوو زوو سەردانی پزیشک بکات .

 * پشکنینی چاو
ھەرچەندە دیاری کردنی یاخود دۆزینەوەی گلوکوما ( ئاوی رەش ) زوبێت ئەوەندە زیاتر یارمەتی دەرە بۆ چارەسەری ئەو ( گلو کومایە ) کە لەکۆتایدا دەبێتە ھۆی کوێر بوون ئەم چارەسەرەش پزیشکی چاویلکە دەتوانێت بریاربدات ئایا پێویستی بەچاویلکەی پزیشکی ھەیە یان نا پسپۆرانی چاو دەتوانێت بەھۆی پشکنینی ئاسانەوە وەک خوێندنەوەی دەقێک وەبەکارھێنانی ئامێرەکان لەنمونەی عدەساتی ( ئاوێنە ) گەورەکەر ئەمانەش بۆ زانینی ڕادەی بینین وباری تەندروستی چاو بەھۆی ئەمەشەوە پزیشک پێت دەڵێت ئایا پێویستیت بەچاویلکە ھەیە یان پێویستی بە عەدەسە ھەیە وەھەروەھا بەھۆی ئەم پشکنینانەوی پەستانی ناو چاو دەزانرێ ئایا بەرزە یان نا کەبەھۆی پەستان بەرزی یەوە ترسی توش بوون بە گلوکۆماو کێشەی تر ھەیە .
وە  دکتۆر  (بینسینفر) پزیشکی پسپۆر لەچاودا لەشاری سیاتل دەڵێ ( ئەگەر تەمەن لە ٤٠ ساڵ کەمتر بێت چاویلکەی پزیشکی بەکارنەھێنێ ئەتوانی پشکنین بۆچاوت بکەی ھەموو ٥ ساڵ جارێ بەڵام ئەگەر چاویلکەو عدسات بەکاربھێنێ ئەوا دەبێت سەردانی پزیشکی بکەی ھەموو دووساڵ جارێ بۆ پشکنینی چاو بەڵام پاش ٤٠ ساڵ دەبێت پشکنین ساڵانە بکرێ بۆ چاو .

1617 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/12/2016
زیاتر...