توێژینەوە و بەڵگەکان
پشت ئێشه‌ - ژانه‌ پشت

پشت ئێشە - ژانە پشت 
وێنە گرتنی لەرینەوەی موگناتیسی ، وێنە گرتنی سی تی سکان ، ڕەگ ئێشە ، دیسکی بڕبڕەی پشت..
دانانی : لێژنەیەک لە پزیشکان 
وەرگێڕانی : د.فیێل عارب بڵباس
چاپی ٢٠١٣ 

لە ئێستادا پشت ئێشە بۆتە گرفتێکی بەربڵاو کە ژنان و پیاوان تووشی دەبن. لە ڕاستیدا ھۆکارەکانی پشت ئێشە بەگشتی و ئازاری بەشی خوارەوەی پشت بەتایبەتی زۆرن، بەشێوەیەکی گشتی ھۆکاری ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، دەگەڕێتەوە بۆ بڕبڕەکانی خوارەوەی بڕبڕەی پشت، کە لە ئەنجامی ماندوبوونی ماسولکەکان و ھەروەھا جموجۆڵی ھەڵە یان ھەڵگرتنی شتی قورس یاخود دانیشتن بۆ ماوەی زۆر لەسەر کورسی و لەپشتی مێزەوە دروست دەبێت.
ھەروەھا بەپێی وتەی پسپۆڕان، بەشێک لەو نەخۆشییانەی تووشی ژنان دەبن، دەبنەھۆی سەرھەڵدانی ئەو جۆرە ئازارە لای خانمان. ھەروەھا نەخۆشییەکانی گورچیلە و کۆئەندامی میزکردنیش لە ھۆکارەکانی تری ئازاری پشتن.
لە کۆتاییشدا پزیشکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە، بەپێویستی دەزانن کەسانی توشبوو چارەسەری سروشتیی وەربگرن و خۆیان لە ھۆکارەکانی پشت ئێشە دووربگرن، وەک زۆر دانیشتن لە ئۆفیس و ھەروەھا ھەڵگرتنی شتی قورس. وەرزشکردنیش بە ڕێگایەکی دیکەی ڕزگاربوون لەو گرفتە ئەژمار دەکەن.




1738 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/12/2016
زیاتر...