توێژینەوە و بەڵگەکان
کۆئەندام و ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ

لەشی مرۆڤ بە سەرجەم ئەو کۆندامانە دەڵێن کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی لەش لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە. لەش ئەوەی کە بەرچاو دەکەوێت لە سەر، تەنە، دوو دەست و دوو لاق پێک ھاتووە. بەرەبەرە کە مرۆڤ پێدەگات ژمارەی خانەکانی(سللوول) زۆرتر دەبێت و لە بەرزترین شوێنیدا ئەم ئامارە بە ١٠٠تریلیۆن دەگات، ڕۆژانە بە ھـەزاران خانە لەناو دەچن خانەی نوێ دروست دەبن.


کۆندام یا کۆئەندام (بە ئینگلیزی: Organ System) لە ژمارەیەک ئەندام پێک دێت کە پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەنجام دانی کارێک کە پەیوەندییان بە یەکەوە ھەبێت ، بۆ نموونە دەم و سورێنچک و گەدە و ڕیخۆڵە و چەند ئەندامێکی دی ھەموویان بەیەکەوە کۆندامی ھەرس پێک دەھێنن. کە ھەر یەکێک لەم ئەندامانە فەرمانێکی دیاری کراو ئەنجام دەدات لە کردارێکی ئاڵۆزدا کە ئەویش ھەرسی خۆراکە.



کۆئەندامی سوڕان                     خوێن
لیمفا
خوێنبەر، خوێنهێنەر، دڵ
مۆخی ئێسک، تیمووس، سپڵ، لیمفاگرێ، ڕەگی لیمفا 
 کۆئەندامی هەرس  هەرسی سەروو
هەرسی خواروو
ئاڵگەکان
 دم، زمان، گەروو، سورێنچک، گەدە، ددودێنیۆم
ڕیخۆڵە باریکە، ڕیخۆڵە ئەستوورە، کۆڵۆن، ڕیخۆڵە کوێرە، کۆم
ناوچەی زەردراو، پەنکریاس، جەرگ، ئاڵگی لیک
 کۆئەندامی ناوڕژێن  هیپۆفیز، پینێئاڵ، لیک، پاراتیرۆئید
ئەدرینال، دورگەکانی لانگرهانس،
تیرۆید
 
 کۆئەندامی دەمار  ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان
ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان
 مێشک، دڕکەپەتک مۆخ، تالامووس، هیپۆتالامووس، پردی مێشک، ساقەتەی مێشک، بادامەی مێشک و گڕیکانی بنکی
دەمار
 ئێسکەبەند  سەروو
خواروو
تەوەری
کەللەسەر
ئەندامەکانی تر
ئێسکی بازوو، ئانیشک، ئێسکی زەند، مەچەک، مێتاکارپەکان، قامکەکانی دەست
ئێسکی ڕان، ئێسکە شانەی پێ، قامکی پێ، سارسووس، ئەژنۆ، کڵاوەی ئەژنۆ، قول، مەچەکی پێ
بڕبڕاگە، پشتێنەی لەگەن، پشتێنەی شان
شەویلگەی خواروو، سەروو، ئێسکەکانی گوێ
بەندۆک، کرۆژنە، جومگە، ئێسک 
 کۆئەندامی ماسوولکە                    ماسوولکە، ڕەفیسکە، ناوپەنچک  
 کۆئەندامی هەناسە  سەروو
خواروو
 لووت، گەروو، کشکشێ، نای، بڕۆنش
بڕۆنشیۆل، ئەلوێئۆل
 کۆئەندامی میز  گورچیلە، میزەڕۆ، میزەڵدان، میزبۆری  
 کۆئەندامی زاوزێ  زنان
پیاوان
 منداڵدان، کوز، هێلکەدان، پەردەی منداڵ، جۆگەی فالووب
گون، توورەکەی گون، چووک، پڕۆستات، تۆودان
پۆشەرە کۆئەندام  پێست، تەونی ژێرپێست، مەمک، قژ، نینۆک  
کۆئەندامەکانی تر کۆئەندامی بەرگری   

3032 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/12/2016
زیاتر...