رێنمایی تەندروستی
کۆندۆمی پیاو

کۆندۆمی پیاو
ئا/ د. ڕامان سابیر نانەکەلی

بریتیە لە پارچە لاستیکێک کە بە ڕێگایەکی کاتی نەھێشتنی منداڵ بوون دادەندرێت بۆ پیاوان. ئەم لاستیکە دەکرێتە زەکەرێک ھەڵستاو پێش جووتبوونی  جنسی. ئەم داپۆشینەی زەکەر دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە چوونی تۆو بۆ ناو ئەندامی زاوزێی ئافرەت.
کاریگەری ئەم ڕێگایە لە ڕێگرتن لە منداڵبوون بە ڕێژەی ٨٥%، ئەمە مانای ئەوەیە لە ١٠٠ جووتەک کە کۆندۆم بەکاردەھێنن لە ١٥یان تووشی دووگیانی دەبن. بەکارھێنانی کۆندۆم لەگەڵ بکوژی تۆو کاریگەرترە لە نەھێشتنی منداڵ بوون. بەڵام گەلێک جار کۆندۆم سەرکەوتوو نابێت لەبەر نەزانینی بەکارھێنان یاخود باش بەکارنەھێنان.
 
چۆن کۆندۆم بەکاربھێندرێت؟
دەبێت پێش ئەوەی زەکەری پیاو بلکێت بە ئەندامی زاوزێی ئافرەت ئەم کۆندۆمە لەبەر بکرێت. ئا لێرە چەند ئامۆژگاریەک دەخەینە ڕوو؛
سەیری مێژووی بەسەرچوونی بکە- ئێکسپایەربووە یان نا
بە ھۆشیاری پاکەتەکەی بکەوە، ددان یاخود نینۆکی پەنجە مەکارمەھێنە
ئەگەر کۆندۆمەکە مەمیلەی بۆ دروست نەکرابوو لە سەرەکەی، ئەوا لەکاتی لەبەرکردن نیو سانتیمەتر بەجێبھێلە لە بەشی سەرەوە بۆ ئەوەی تۆویەکان لەناوی خڕببنەوە.
لە کاتی لەبەرکردن، سەرە لوودراوەکەی کۆندۆمەکە بخەرە سەر زەکەری ھەڵستاو، سەرە لوولدراوەکە دەبێت ڕووی لە دەرەوە بێت، پاشان بەشە لوولدراوەکە بکەوە بە درێژایی زەکەر تاکو دەگاتە بنی زەگەر، بەڵام پێویستە سەری کۆندۆمەکە بگیرێت لەکاتی کردنەوەی لوولدراوەکە. پاشان ڕووی زەکەر ساف بکە بە ھۆی دەرکردنی بڵقی ھەوا لە ناوەوەی کۆندۆمەکە.
دوای جنسکردن، کۆندۆم دەبێت ڕاستەوخۆ فڕێبدرێت، بۆ جارێکی تر یەکێکی تر بەکاربھێندرێت.
کۆندۆمی بەکارنەھاتوو دەبێت لە شوێنی سارد و وشک ھەڵبگیرێت، بۆ پاراستنی.

6399 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/11/2016
زیاتر...