منداڵان
نووستن لە ھەرزەکاری دا

نووستن لە ھەرزەکاران: بۆچی ھەرزەکاران زۆر ماندوون؟
ئا/ د. ڕامان سابیر نانەکەلی

ھەرزەکاران بە خراپ ناوزەندکراون کە شەو تاکو درەنگ دەمێنەوە ھەروەھا بەیانیانیش بە گران لە خەو ھەڵدەستن. ئەم شێوازی ھەرڵس و کەوتە لە ڕاستیدا ھۆیەکی جەستەیی لە پشتە.
کاتژمێری ناوەوەی لەش لە ھەرزەکاران
ھەموو کەسێک کاژمێرێکی ھەیە لە ناوەوەی لەش کە کارگەری ھەیە لەسەر پلەی گەرمی لەش، سوڕی نووستن، حەز بۆ خۆراک، ھەروەھا گۆڕانکاری ھۆڕمۆنی لەش. ئەو پڕۆسە بایۆلۆجی و دەرونیانەی لەش کە بەدوای ئەم کاتژمێرە ناوەکەیەوە دەڕۆن لە ٢٤ کاتژمێر، پیان دەوترێت شێوازی ٢٤ کاژمێری. ئەم شێوازە ٢٤ کاتژمێریە لە پێش تەمەنی ھەرزەکاران ، لە زۆربەی منداڵان وا دەکات بنوون لە کاتژمێر ٨- ٩ی شەو. بەڵام ماوەی ھەرزەکاری ئەم شێوازە ٢٤ کاژمێریە دەگۆڕێت، کاتی خەو ھاتن دوا دەخات زۆربەی جار تاکو ١١ ی شەو یاخود ھەنێک جار درنگرتریش. مانەوە و نەنووستن لە شەودا بۆ ھەر ھۆیەک بێت ئەم شێوازە ٢٤ کاتژمێریە زیاتر تێکدەدات.
 
زۆر کەم نووستن
زۆربەی ھەرزەکاران پێویستیان بە ٩ کاتژمێر نووستن ھەیە بۆ ئەوەی ھۆشدار و ژیر بن لە کاتی ڕۆژدا. کەم نووستن ترسناکە و کاریگەری ھەیە لەسەر تەرکیز و بیر ھەروەھا کێشەی دەرونی و ھەڵس و کەوت.
 
دووبارە ڕێک خستنەوەی شێوازی ٢٤ کاتژمێری
ڕێکخستنی ڕووناکی. لە کاتی نووستن پێویستە ڕۆناکی جێگای نووستن کەم بکرێتەوە، ھەروەھا لە بەیانیان لە کاتی لەخەو ھەڵسان دەبێت ھەرزەکاران بدرێت بە ڕۆناکی بە شەوق و ڕوون. ئەم خاڵە ساددەیە یارمەتی ھەرزەکاران دەدات بۆ نیشانە بدات بە مێشک کە کەی کاتی نووستنە و کەی کاتی ھەڵسانە.
خوو گرتن بە خشتەیەک. پێویستە ھەرزەکاران ھانبدرێن بۆ چوونە ناو جێگا و ھەڵسان لە خەو لە یەک کاتدا ھەموو ڕۆژێک، نەک ڕۆژێک زوو بخەوێت ڕۆژێکیش درەنگ جا بە ڕۆژانی دەوام بێت یاخود پشوو، چونکە زۆرێک لە خەڵکی نەک تەنھا ھەرزەکاران لە ڕۆژانی پشوو خشتەی نووستنیان تێکدەچێت.
پێویستە پشەخەوی درێژ قەدەغە بکرێت. ئەگەر ھەرزەکارێک زۆر ھەستی بە خەواڵویی کرد دوای قوتابخانە ئاسایی پشەخەوێکی ٣٠ خوولەکی بکات، بەڵام زۆر نووستن لە کاتی ڕۆژدا دەبێتە ھۆی گران چوونە خەو لە کاتی شەودا.

دەبێت ھەرزەکاران ھانبدرێن بۆ کردنی گەرماوێکی گەرم  پێش چوونە ناو جێگا، ھەروەھا شتێکی ھێمن کەرەوە وەک کتابێک پێویستە لە کاتی چوونە ناو جێگا. دەبێتە ھەرزەکار بە دووربێت لە دەنگی مۆسیقا و گەمەی ڤیدیۆیی "ئەتاری" و تەلەفۆن و ئینتەرنێت  پێش نیو کاتژمێر لە کاتی چوونە ناو جێگای نووستن. نابێت لە ژووری ھەرزەکار تەلەفیزیۆن ھەبێت یاخود ئەگەر ھەشبێت نابێت پێبکرێت لە شەودا.درووخستەنەوەی  شتی تر کە دەبێتە ھۆی دروستکردنی دەنگ و ھەڵا.


1723 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/11/2016
زیاتر...