توێژینەوە و بەڵگەکان
کۆئەندامی لیمفا

کۆئەندامی لیمفا بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان کە لە زیندەوەرە بڕبڕەدارەکاندا بوونی ھەیە. ئەم کۆئەندامە لە گرێ لیمفیەکان و ڕەگە لیمفیەکانەوە پێکھاتووە، ھەندێکیش ئەندامی تایبەت وەکوو سپڵ، لەوزەتێن، پێست، ڕیخۆلە باریکە، تیمووس و مۆخی ئێسقان بەشێکی ئەم کۆئەندامەن. ئەرکەکانی ئەم کۆئەندامە بریتیە لە پاکردنەوەی ئەندامەکانی لەش،واتا ئەگەر شلەمەنی لە ملولەکانی خوێنەوە بێتە دەرەوە ئەوا دەیگێڕێتەوە بۆ ناو خوێن هەروەها لیمف بۆ دڵ و ھەروەھا بە ھۆی بوونی لیمفەگرێکان ڕۆڵی ھەیە لە پاراستنی تەندروستی لەشدا. بە هەمان شێوەی ملولەکانی خوێن بڵاوبۆتەوە بە لەشمان دا. 



لیمفا/لیمف چییە؟
شڵەیەکی بێڕەنگە کە لە پلازمای خوێنەوە دزەدەکاتە دەرەوە بۆ بەشەکانی لەش پاشان دەگەڕێتەوە ناو خوێن. نزیکەی دوو بۆ چوار لیتر شلەمەنی لە شەو و ڕۆژێک دا دیارنامێنێت لەکاتی گواستنەوەی بەناو لەش دا. کەئەمەش دەبێتە شلەی لیمفا. لە گرێ لیمفەکان دا خڕۆکە سپییەکانی خوێن و پرۆتین هەیە کە بەژداری دەکەن لە سیستەمی بەرگری لەش دا. ئەم صرؤکە سپیانەی خوێنیش خانە کۆنەکان و تەنی پیسی لەش پاکدەکەنەوە. 
لیمفا توانای گواستنەوەی چەوری هەیە لە ڕیخۆڵە باریکەوە بۆ ناو خوێن. 

جیاوازییەکەی لەگەڵ کۆئەندامی سوڕان دا ئەوەیە کە ئەمان هیچ پەمپێکیان وەک دڵ نییە کە بە خێرایی بسوڕێت لە لەش دا بۆیە بە خاوی هاتوچۆدەکەن لە لەش دا و زۆربەی کات پابەندە بە جوڵەی ماسولکەکانەوە. بەهەمان شێوەی دەمارەکان زمانەیان هەیەو ڕێگە دەدەن بەیەک ئاڕاستە جوڵە بکەن. 

ئەوکاتەی ئەم کۆئەندامە کارەکانی وەک پێویست ئەنجام نادات ئەوا ئەوکات گرێ لیمفەکان دەئاوسێن و ئاویان تیاکۆدەبێتەوە بەمەش هەوکردن لە لەشماندا ڕوودەدەن.

لە گرێ لیمفەکان دا بەکتریا لەناودەبرێت هەروەها خانە ژێرپەنجەیەکانیش.

ئا/ دەرمانساز زرنگ سالار
سەرچاوە/ سێ.١١٧٧ 

2762 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/06/2016
زیاتر...