توێژینەوە و بەڵگەکان
خڕۆکەکانی خوێن

خڕۆکەی سوور (بە ئینگلیزی: Red blood cell) . 
ئەم جۆرە خانەیە لە نێو خوێندایە لە بڕبڕەدارەکان، فرمانی سەرەکی گواستنەوەی ئۆکسجین(o٢) لە سیەکانەوە بۆ شانەکانی لەش. خڕۆکە سوورەکان وەکو سکە وایە لە ھەردوودیوە چوونەتەناوە ،ناوکیان نیە،لەباری ئاسایە قەبارەیان (٧٫٥)مایکرۆنە.ئەگەر قەبارەی لە(٦)مایکرون بچووکتربێت ئەواپێ دەڵێن microcyte ئەگەر گەورەتر بوون لە ۹ مایکرۆن ئەوا پێ یان دەڵێن macrocyte .ئەگەر خرۆکە سوورەکان بەئەندازەی جیاواز لە خوێندا بوون ئەوا پێ یان دەڵێن (Anisicytosis) وە ئەگەر بەشێوەی جیاواز لە خوێندا ھەبوون ئەوا پێیان دەڵێن (Poikilocytosis) کەلەکاتی نەخۆشیدا دەبینرێت.ژمارەی خرۆکەسوورەکان لەخوێندا لەباری ئاسایدا لە خوێنی ئافرەتدا٣،٤ تا ٥،٥ ملێونە لە پیاودا ٤،١ تا ٦ ملێونەلەھەر میکرولیترێکدا. سیتۆپلاسمی خڕۆکە سورەکان ئسفەنجیەو بەپەردەی پلاسما دەورەدراوە ۆێگە ئەدات کە خانەکە شێوەی خۆی بگۆری لەشوێنە باریککەکان تەسکەکاندا بچێتە ژوورەوە.لەناو سایتۆپلاسمی دا ھیمۆگڵۆبین ھەیە کەلە پرۆتین و ئاسن پێک ھاتووە. خرۆکە سوورەکان بە ھۆی ھیمۆگڵۆبینەوە لەوشوێنەی کە ئۆکسجین زۆرە ئاسنەکەی لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرێت ئۆکسی ھیمۆگڵبین پیک دەھینن لە شوێنێک کە ئۆکسجین کەم بێت لیک ھەڵدەوەشێ و ئۆکسجین ئازاد دەکات. ئەم سیفەتی ھیمۆگلوبین لە گواستنەوە ئۆکسجین لە سیەکانەوە بۆ شانەکان زۆر سوود مەندە. تەمەنی ھەر خڕۆکەیەکی سوور نزیکەی چوار مانگە .

خڕۆکەی سپی (بە ئینگلیزی: White blood cell) 
بریتییە لە زۆرێک خانەی خڕ و بێڕەنگی نێو پلازمای خوێن، کە لەش لە ئاستی باکتریا و ڤایرۆس و دوژمنانی دەرەکی دەپارێزێت.

پەڕەی خوێن (ئینگلیزی: Platelet) 
خانەی تەواو نین، بەڵکوو بەشێکن لە خانە زۆر گەورەکان کە لە مۆخی ئێسک دروستدەبن، و ناوکیان نییە. پەڕەکانی خوێن لە نێوان ٧-١٢ ڕۆژ دەژین و لەوانەیە لە یەک ملیمەتری سێجادا نزیکەی ٥٠٠٫٠٠٠ پەڕەی خوێن ھەبێت. پەڕەکانی خوێن پێویستن بۆ کرداری خوێن مەیاندن.

سەرچاوە
ویکیپێدیای کوردی ناوەند

2480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/06/2016
زیاتر...