خانمان
بەرز بوونی فشاری خوێن لە کاتی دووگیانی..

بەرز بوونی فشاری خوێن لە کاتی دووگیانی..
تسمم الحمل.........
د. گزنگ کاکل عزیز

ئەم حالە تە ھەندێک جار لت کاتی دووگیانی دووای ٢٠ھەفتەی دووگیانی، بە رێژەی ٥-١٠% لە ئافرەتە دووگیانەکان،لە حالەتەدا ئافرەتە دووگیانەکە فشاری خوێنی بەرز دەبێت ،ئاوسان بەتایبەتی لە پیی یەکان، قاچ دەست، دەم و چاو، وە پرۆتین لە میز بەدەر دەکەوێت(بە پشکنینی تاقیگە بە دیار دەکەوێت)'

ھۆیەکان
تا ئێستا ھۆیەکی تایبەت نە دۆزراوەتەوە بەلام لە وانەیە بە ھۆی کشەی‌پیک وەنووسانی ویلاش لە گەل منداڵ دان.....

ئەوانەی ‌ئەگەری تووش بوون بەم حالەتەیان زیاترە:-

‫#‏ئەوانەی‬ دایکیان تووشی فشار بەرز بوون بووینە لە کاتی دووگیانی

‫#‏تەمەن‬ لە ٤٠ساڵ زیاتر

‫#‏نۆبەرە‬

‫#‏ئەگەر‬ لە دووگیانی پیشو ئەم حالەتەی تووش بووبی

#ئەگەر نەخۆشی شەکرەی ھەبێت

‫#‏قەڵەوی‬

‫#‏دووانەیان‬ لە سک بێت

‫#‏کەمی‬ ڤیتامینC.E،وە کەمی ماگنیسیوم لە خوێن

نیشانەکانی
سەر ئیشە، ئاوسانیکی زۆر لە جەستەدا،زیاد بوونی کیش بە ماوەیەکی کەم،بەرز بوونی فشاری خوێن، ئیش لە لای راست سەرەوەی سک،دل تێک چوون، تێک چوونی بینین، گەشکە لە ھەندێک حالەتی پیشکەوتوو.

ترسناکی ئەم حاڵەتە لە وەدایە کەوا کارێگەری ھەیە لەسەر ژیانی دایک و کۆرپەلە لەوانەیە بیت ھۆی کز بوونی گەشەی کۆرپەلە یان مناڵ بوونی پێشوەخت یان مردنی کۆرپەلە، یان حالەتی خوێن بەربوون لە دایکەکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

بۆیە ھەر ئافرەتێکی دوو گیان پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپوری ئافرەت بێت وە مانگانە فشاری خوێنبۆی بپیودرێت بۆ چارەسەر کردن و زوو دەست نیشان کردن بۆ دوور بوون لە ھەر جۆرە کێشەیەک..

3112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/05/2016
زیاتر...