منداڵان
ساوا و خۆراکی ڕەق، چ شتێک و چ کاتێک خۆراکی ڕەق بدرێتە ساوا؟

ساوا و خۆراکی ڕەق، چ شتێک و چ کاتێک خۆراکی ڕەق بدرێتە ساوا؟
د. ڕامان سابیر نانەکەلی
ساوایەکان ئامادەن بۆ خۆراکی ڕەق لە نێوان تەمەنی ٤ مانگی بۆ ٦ مانگی. لێرە کەی – چۆن-  بۆ پەڕینەوە لە شیری مەمکی دایک یاخود قووتوو بۆ خۆراکی ڕەق.
ئایا ساوایەکەت حەز بەو خۆراکە دەکات کە تۆ دیخۆی؟ ئایا ساوایەکەت دەمی دەکاتەوە کاتێک مڵاک ببەی بۆ دەمی؟ لەوانەیە ئێستا کاتی ناساندنی خۆراکی ڕەق بێت. بەڵام نەکەی لە پڕێک بەتەواوی خۆراکی ساوا بگۆڕی، ووردە ووردە بیگۆڕە.
 
ئایا ساوایەکەت ئامادەیە بۆ خۆراکی ڕەق؟
شیری مەمەکی دایک یاخود قووتوو تەنھا خۆراکە کە ساوایەکی تازە لەدایک بوو پێویستیەتی. لە نێوان ٤-٦ مانگی، ساوایەکەت دەست دەکات بە فێربوونی گواستەنەوەی خۆراک لە بەشی پێشەوەی دەم بۆ بەشی دواوەی دەم بۆ قووتدان. لە ھەمان کاتدا ساوا دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ھاوسەنگی سەری خۆی بکات کا پێویستە بۆ خواردنی خۆراکی ڕەق.
زۆربەی ساواەکان ئامادەن بۆ خواردنی خۆراکی ڕەق لە نێوان ٤ مانگی بۆ ٦ مانگی تەمەن. سەیری ساوایەکەت بکە وەڵامی ئەم پرسیارەنە بدەوە؛
ئایا ساوایەکەت دەتوانێت سەری خۆی بە قیتی ھەڵبگرێت؟
ئایا ساوایەکەت دەتوانێت دابنیشێت بە پاڵپشتی شتێک وەک بالیف..ھتد؟؟
ئایا ساوایەکەت حەزدەکات ئەو خواردنە بخوات کە تۆ دەیخۆی؟
ئەگەر تۆ وەڵامی یەکێک لەم پرسیارانەی سەرەوەت داوە بە نا، ئەوا پێویست ناکات دەست بە درخواردنی خۆراکی ڕەق بکەی بۆ ساوایەکەت.
 
چ بدرێ بە ساوا و کەی؟
بەردەوام بە لە پێدانی شیری مەمەکی یاخود قووتوو ھەروەک جاران. کاتێک  پزیشک پێت دەڵێت ئیستا دەتوانی دەست بە زیارد کردنی خۆراکی ڕەق بکەی بۆ خۆراکی شلەی ساوا، ئەو کات؛
دەست پێبکە بە خۆراکی سریلاک (دانەوێلەی ساوا). یەک مڵاکی چا (٥ ملی میتەر) لەگەڵ ٤-٥ مڵاکی چا  لە شیری مەمک یاخود قووتوو. پاشان یارمەتی ساوایەکەت بدە بۆ ئەوەی بە قیتی دابنیشێت، بە مڵاکی بچووک گیراوەکە بدە ساوایەکەت یەک جار یاخود دوو جار لە ڕۆژێک. کاتێک ساوایەکت توانی ئەمە گیرەوەیە قووت بدات، ھەوڵبدە لە جاری داھاتوو کەمتر شلەی بێت.
ھەندێک لە ساوایەکان یەکسەرە ئەم گیراوەیە دەخۆن لە سەرەتاوە، ھەندێکی تر حەزی لێناکەن، پێویستە ئارامت ھەبێت، ھەفتەیەک یان دوو چاوەڕوان بە پاشان دووبارە ھەوڵبدەوە.
گۆشت و سەوزە و میوە زیاد بکە. کاتێک ساوایەکەت توانی سریلاک بخوات، ووردە ووردە گۆشت و سەوزە و میوە زیاد بکە بۆ خۆراکی. لە سەرەتادا یەک جۆر زیاد بکە و چاوەڕوان بکە بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە نێوان ھەر جۆرە خواردنێکی نوێ، ئەگەر ساوایەکەت کاردانەوەی خراپی ھەبوو بۆ ھەر جۆرە خۆراکێک وەک (سک چوون، ڕشانەوە، یاخود سوور ھەڵگەڕانی پێست) ئەو کات تۆ دەزانی کام جۆر خواردن بەرپرسیارە.
لە تەمەنی ٨-١٠ مانگی، زۆربەری ساوایەکان دەتوانن خۆراکی بچوکی نەرم بە پەنجە ھەڵبگرن. لەم کاتە دەتوانی میوەیی نەرم، یاخود خوراکی نەرمی باش کوڵاو.
 
لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی یەک ساڵی، ئەو خواردنانەی کە تەواوی ئەندامانی خێزان دەیخۆن، دەبێتە خۆراکی ساواش. ئەمەت لەبیرنەچێت کە بەردەوام بیت لە شیردانی مەمکت یاخود قووتوو بە ساوایەکەت لە نێوان یاخود لەگەڵ ژەمەکان.
بۆ ڕێگرتن لە حساسیەی خۆراک، لەسەر دایک و باوکان پێویستە کە خۆراکی ھێلکە و ماسی و فستق عبید بە دووربگرن لە ساوایەکانیان. ھەرچەندە ئەمڕۆ ھیچ لە لێکۆلینەوەکان ئەمە دووپات ناکەنەوە کە دوور ڕاگرتنی منداڵ لەم جۆرە خۆراکانە لە تەمەنی زوویی ببێتە ھۆی ڕێگرتن لە دروست بوونی حساسیە بۆ خۆراک. بەڵام ھێشتا بیرۆکەیەکی باشە پشکنین بکە لەگەڵ پزیشک ئەگەر ھاتوو یەکێک لە خمەکانت حساسیەی ھەبوو بۆ خۆراک. ھەروەھا ئەمەت لە بیر بێت کە دەنکە فست عەبید ساوایەکەت دەخاتە مەترسی خنکانەوە.
 
ئەی لە بارەی شەربەت؟؟!
دەتوانی کەمێک پێشکەش بکە بە ساوایەکەت، ١٠٠% لە شەربەتی میوە کاتێک ساوایەکەت دەگاتە تەمەنی ٩ مانگی. شەربەت بەشێکی گرنگ نیە لە خۆراکی ساوا، ھەروەھا خواردنەوەی شەربەت ئەو سوودەی نیە وەک ئەو خۆراکەی کە لێی دروست کراوە.
ئەگەر تۆ بڕیارت دا شەربەت بدەی بە ساوایەکەت، ڕۆژانە لە ٤ ئۆنس (١١٨ ملی لیتر) زیاتر نەدەی، شەربەتی زۆر لەوانەیە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی کێشەی کێش و سک چوونی ھەروەھا ئارەزووی خواردن بۆ خۆراکی ڕەق لە ساوا تێکدەدات. مژینی شەربەت لە کاتی ڕۆژ یاخود لە کاتی نووستن دەبێتە ھۆی کلۆر بوونی ددانی ساوایەکەت.
 
بزانە چی نابێت بدرێتە ساوا!
شیری چێل و ترشەمەنی و ھەنگوین نەدەی بە ساوا پێش تەمەنی یەک ساڵی. شیری چێڵ پێویستی خۆراکی بۆ ساوا پڕ ناکاتەوە. شیری چێڵ سەرچاوەیەکی باش نیە بۆ ئاسن بۆ ساوا، کە ساوایەکە تووشی کەمی خوێنی جۆری ئاسن دەکات. ترشەمەنیەکان دەبنە ھۆی سوور ھەڵگەڕانێکی بە ئازاری دەورو بەری ناوچەی حفاچە. ھەوروەھا ھەنگوین لەوانەی لەوانەی تۆوی تێدابێت کە ئەمیش دەبێتە ھۆی نەخۆشی سەخت.
 
ئەو جۆرە خواردنانە مەدە بە ساوا کە ساوا ڕووبەڕووی خنکان دەکەنەوە، وەک؛
خۆراکی بچوکی خزێو، وەک دەنکە ترێ
خۆراکی ووشک کە گرانە بۆ ساوا بیجوێت، وەک دەنکە شەمدەری، فست عەبید
ئەو جۆرە خۆراکانەی کە بەیەکەوە دەنوسێن، وەک مێووژ

2730 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/03/2016
زیاتر...