منداڵان
زۆر لاوازی لە لای هەرزەکار؟

زۆر لاواز؟ چۆن چەند کیلۆگرامێک لە کێش زیاد بکەی بە سەلامەتی
ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی

پرسیار/ من کەسێکی هەرزەکارم، زۆر درێژ و لاوزم. باوک و براکانیشم وەک من لاوزن، بەڵام من ئێستا دەمەوێت کێشم زیاد بکەم. چ ڕێگایەک ھەیە لە خۆراک و وەرزش پێویستە من بیگرمەبەر بۆ زیاد کردنی کێشم؟
 
وەڵام/
ھەندێک جار زۆر لاوازی کێشەیەک دەبێت وەک چۆن زۆر قەڵەوبیت. بۆ ئەوەی بتوانیت شێوەیەک و کێشێکی خوازراو بەدەست بھێندرێت پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان بکرێت.
ئەمە لە بیربێت کە بۆماوە کاریگەری ھەیە لەسەر شێوەی لەش و کێش. ئەگەر دایک و باوکت یاخود خوشک و براکانت لاوزن، ئەوا تۆ زۆر لەباری بۆ ئەوەی وەک ئەوان لاواز بیت. زۆر گرنگە بزنیت تۆ بەڕاستی کێشت کەمە یاخود ھەر بۆخۆت ھەست دەکەیت کە کێشت کەمە. بۆ ئەوەی بە ڕاستی بزانیت لەبارەی کێشت پێویستە ناوەڕۆکی بارستەی لەشت دەربھێنی.
 
ئەگەر تۆ ھەوڵ دەدەیت کێشت زیاد بکەی پێویستە خۆراکی ھاوسەنگی تەواو بخۆیت کە بریتیە؛
بەرووبوومی دانەوێڵە
سەروزە و میوە
بەرھەمی شیری
خۆراکی پڕۆتینی باش وەک ماسی و گۆشتی باڵندە (مریشک) و فاسۆلیا و بقولیات..
 
تۆ پێویستە ھەنێک لە چەوری و شەکر زیاد بکەی بۆ خۆراکت بۆ وەرگرتنی وزەی زیاتر. کاتێک تۆ چەوری زیاد دەکەیت خۆراکی ناتێر لە چەوری بخۆ وەک گوێز. کاتێک شەکر زیاد دەکەیت بۆ خۆراکت، ھەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆ کە بایەخی خۆراکیشیان ھەیە وەک خۆراکی کەپەکی "نەک تەنھا نانی لە جۆری ئاردی سفر!" ھەروەھا ئەستوک و سەمون، ماست، میوەی شیرین.
خواردنی سێ ژەمە خۆراک و لەفە و نوقڵە لەنێوان ژەمەکان لە ڕۆژێکدا بە ڕێک و پێکی وزە زیاد دەکات کە تۆ پێویستە بۆ زیاد کردنی کێشت. پێویست ناکات پڕۆتینی خاو "ئەوەی کە وەرزشوانان دەیخۆن بۆ زیاد کردنی کێشیان" بخۆیت، ئەم پڕۆتینە و‌زەی زیاتر دەبەخێشێت، دەتوانی بیخۆیت ئەگەر ھەستت کرد کە دەتوانی ھەموو ئەم شتانەی سەرەوە بخۆیت.
ئەگەر تۆ کێشیکی تەندروستت ھەیە بەڵام ھێشتا دەتەوێت کێشت زیاد بکەی، لێرەدا ڕاھێنانی وەرزشی یارمەتی زیاد کردنی بارستەی ماووسلکە دەددات و دەبێتە ھۆی زیاد کردنی کێش، جگە لەمە وەرزش بۆ تەندروستی ھەموو لەشت زۆر باشە.
بەرنامەیەکی وەرزش دابنێ بۆ ئەو ماسولکە گەورانەی لەشت وەک بازوو و مەچەکە و قەدی لەش، تەکنیکی تەواو کلیلی سەرکەوتنە. دەست بکە بە ھەڵگرتنی قورسایەک "بە گوێرەی توانات، بەشێوەیەک ماسولکەکان ماندوو بکات" لە سەرتا ١٥ – ٢٠ دووبارەکردن، پاشان وردە وردە زیاد بکە و دابەشی بکە بۆ سێ کۆرس لە ڕۆژێک ھەر کۆرسێک ١٢ دووبارەکردن.
ئەمەت لە بیربێت کە گۆڕان کاری لە کێشی لەش یاخود شێوەی لەش کاتی دەوێت

2672 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/03/2016
زیاتر...