منداڵان
نووستن لە ساوا

نووستن لە ساوا
ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی

(یارمەتی ساوایەکەت بدە بۆ ئەوەی بنوێت لە شەودا)
ئایە ساوایەکەت تەواوی شەو تۆ لە خەو دەکات؟ ڕەشبین مەبە، ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە یارمەتی ساوایەکەت دەدات بۆ ئەوەی بنوێت لە شەودا.
 
شێوازێک دابنێ؛

ساوا ڕۆژانە ١٦ کاتژمێر یاخود زیاتر دەخەوێت، بەڵام بەزۆری تەنھا بە درێژی  تەنھا ١ بۆ ٢ کاتژمێر لە کاتێکدا. ھەرچەندە لە سەرەتا شێوازی نووستن ناڕێکە، بەڵام لە گەڵ بەسەرچوونی کات و زیاتر پێگەیشتنی سیستەمی دەماری  ئەوا شێوازی نووستن و ڕێک و جێگیر دەبێت.
لە تەمەنی ٣ مانگی، زۆربەی ساوایەکان بە نزیکەیی ٥ کاتژمێر دەنوون لە شەودا. لە تەمەنی ٦ مانگی درێژی نووستن لە شەودا دەبێتە ٩-١٢ کاتژمێر بە نزیکەیی.
 
ساوایەکەت ھانبدە بۆ خووگرتن بە نووستنێکی باش
لە چەند مانگێکی یەکمەی تەمەنی ساوایەکەت، شیردان بە ساوا لە کاتی نیوە شەوەکاندا بە دڵنیایی خەوی دایک و باوک تێکدەدات ھەروەھا ھی ساوایەکەش بە ھەمان شێوە. بەڵام ئێستا زۆر زوو نیە بۆ یارمەتی دانی ساوایەکەت بۆ ئەوەی خوو بە جۆرە نووستنێکی باش بگرێت.
-          ھانی چاڵاکی بدە بۆ ساوایەکەت لە کاتی ڕۆژدا؛
کاتێک ساوایەکەت بە ئاگایە، لە گەڵی خەریک بە بە گەمەکردن و گۆرانی گۆتن و قسە کردن، لەو کاتانەدا وا بکە ساوایەکەت لە شوێنێکی ڕۆناک بێت. ئەم جۆرە ھاندەرانە لە کاتی ڕۆژدا، یارمەتی ساوا دەدات بۆ ئەوەی باشتر بنوێت لە کاتی شەودا.

 چاودێری پشەخەوەکانی ساوایەکەت بکە؛

پشەخەوی ڕێک و پێک گرنگە، بەڵام نووستنێکی درێژ لە کاتی ڕۆژدا وا دەکات ساوایکەت زۆرتر بەخەبەربێت لە جێگای نووستن.

 بە دوای یەک کاری یەک چەشنەی جێگیر بە لە جێگای نووستن (مانای چی یە؟؟!)؛

مانای ئەوەیە کاتێک دەتەوێت ساوایەکەت بخەوێنیت، ھەوڵ بدە چەند ھێمن کەروەیەک بە کاربھێنە وەک شووشتنی ساوا، لە باوەش گرتن و گۆرانی گۆتن... زۆر بە زووی ساوایەکەت نووستن دەبەستێتەوە بە یەکێک لەو ھێمن کەرەوانە، جا کە دەڵێین یەک کاری یە چەشنەی جێگیر مەبەستمان لەوەیە ئەگەر تۆ بۆ خەواندنی ساوایەکەت جۆرە مۆسیقایەکت  بەکارھێنا ھەوڵبدە لە جاری داھاتوو ھەمان چەشنە مۆسیقا و ئاواز بەکاربھێنیت.

 ساوایەکەت بخە ناو جێگەی نووستن ئەو کاتەی کە خەواڵوە وە بە ئاگایە؛

ئەمە وا دەکات کە ساوایەکەت پەیوەندی دروست بکات لە نێوان چوونە ناو جێگە و کەوتنە خەو. ئەمەت لە بیر بێت کە ساوایەکەت لە سەر پشت بنوێنیت، وە لە جێگەیەکی نووستنی نەرم دایبنێیت.

کات بدە بە ساوایەکەت بۆ ئەوەی ھێمن ببێتەوە؛

لەوانەیە ساوایەکەت بگریێت پێش ئەوەی جێگایەک لەبار و ڕەحەت ببینیتوە و بکەوێتە خەو. ئەگەر لە گریان نەوەستا، ھەوڵبدە لەگەڵی بە ھێمینی قسەی لەگەڵ بکەیی و بە نەرمی دەست لە پشتی بدە، بەمە ساوایەکت دڵنیا دەکەیەوە کە تۆ لای ئەوی ئەمەش لەوانەیە ھەموو ئەو شتە بێت کە ساوایەکەت پێویستیەتی بۆ ئەوەی بکەوێتە خەو.

پێشبینی ورژاندن و لە خەو ھەڵساندنی زۆر بکە لە شەودا؛

ساوا زۆر خۆیان دەجولێنەوە و ئەو بەر ئەو بەر دەکەن، ھەروەھا لەوانەیە بە دەنگ بن، ھەندێک جار دەست بە گریان دەکەن، ئەمانە ھەموی لەوانیە نیشانەی ئەوە بن کە ساویاکە پێویست بە جێگیر کردن ھەیە، لەوانەشە ساوایەکەت برسی بێت، لەم حالەتە چەند خولەکێک چاوەڕێبکە بۆ ئەوەی بزانیت کە چی ڕوودەدات.

 لە کاتی بەئاگاھاتن  لە شەودا لەسەر خۆ بە؛

کاتێک ساوایەکەت پێویستی بە تۆیە یاخود پێویستی بە شیرە لە کاتی شەودا، ئەوا نەکەی ھەستی گڵۆپ دابگیرسێنی و شوێنەکە ڕۆناک بکەیەوە، یاخود بە دەنگی بەرز قسە بکەی.. بەڵکو ھەر لە تاریکی (ڕۆناکی تاریک!) وە بە دەنگێکی نەرم وە بە جولەی ھێمن لەگەڵی ھەڵسوکەوت بکە. ئەمە بە ساوایەکەت دەڵێت کە ئێستا کاتی نووستنە نەک گەمە!

 ڕێز لە ویست و پەسەندی ساوایەکەت بگرە!؛

ھەندێک جار (زۆر دەگمەن) ساوا وەک کووندەپەپۆ وایە! لەو کاتە دا پێویستە تۆ خووبگریت و خشتەی کارەکان ڕێک بخەی لە سەر بنچینەی ئەو شێوازە سروشتیەیی ساوایەکەت.
 
ھەندێک لە ساوا بۆ ماوەی درێژ دەخەون لە کاتی شەودا ھەر لەچوننە ناو جێگای نووستن وە تەنھا بۆ شیر بە خەبەردێن. ھەنێکی تر لە ساوا بە گران دەخەون. بۆ ئەوەی بەتەواوی شارەزابیت لە بەرنامە و خشتەی نووستنی ساوایەکەت پێویستی بە کات ھەیە.
ئەگەر ئەتۆ بێ ھیوابووی لەگەل خشتەی نووستنی ساوایەکەت، بە تایبەتی ئەگەر ساوایەکەت پێویستی بە ئاگاداری تۆ بوو چەندان جار لە شەودا لە تەمەنی ٦ مانگی، ئەوا پرسیار لە پزیشکی منداڵان بکە (ڕاوێژی بکە بە پزیشکی منداڵان)

3039 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/01/2016
زیاتر...