منداڵان
پەروەردەی جنسی هەرزەکار

پەروەردەی جنسی هەرزەکار
ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی

تۆ دەزانی گرنگی پەروەردەی جنسی؟! زۆر بەداخەوە لە کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەتی و کۆمەڵگەی ڕۆژھەڵاتی بە گشتی ئەم بابەتە پشت گوێ خرایە ھەروەک ئەوەی کە نەبێت یاخود ھیچ گرنگیەکی نەبێت! بەڵام بە پێچەوانەوە، پەروەردەی جنسی زۆر گرنگە. ھەرزەکار پێویستی ھەیە بە زانینی ھەموو شتێک لەبارە جنس بە ووردی و دروستی. پەروەردەی جنسی بۆ ھەرزکارە بەرپرسیاریتی دایک و باوکە. لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێگەیشتوو پەروەردەی جنسی بابەتێک لە قوتابخانە لە ھۆبەکانی تەندروستی دەخوێندرێت بەڵام لە کۆمەڵگەی ئێمە ئەم بابەتە بڤەیە!
 
شکاندنی بەربەستەکان
جنس لە ڕۆژگاری ئێستا بوەتە بابەتی سەرەکی ھەواڵ و میدیا و ڕێکلام و سەرچاوەکانی ڕابواردن. زۆر ئەستەمە بتواندرێت خۆ بەدور بخرێت لەم بابەتە. بەڵام کاتێک دایک و باوک بیانەوێت لەگەڵ ھەرزەکارەکانی قسە بکەن لەسەر ئەم بابەتە ھەموو کاتێک ئاسان نیە. ئەگەر تۆ "وەک دایکێک یاخود باوکێک" چاوەڕوانی ساتێکی زۆر باش و لەبار دەکەی بۆ باسکردنی ئەم بابەتە لەوانەی باشترین دەرفەت لەدەست بدەی. لە جیاتی ئەمە بە بەردەوام پەروەردەی جنسی تاوتوێ بکە لەگەڵ ھەرزەکارەکەت. بۆ چۆنەیەتی دەست بکەی بە باسکردنی ئەم بابەتە لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخرێتە ڕوو وەک یارمەتی؛
ساتەکان بقۆزەوە. کاتێک بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی یاخود ڤیدیۆ کلیپێک کێشەیەک دروست دەکات بەھۆی ناشیاوی لە ھەڵس و کەوتی بەرپرسی جنسی، لەم کاتەدا ئەم ساتە بقۆزەوە بۆ باسکردن لەسەر پەروەردەی جنسی، کاتێک ساتێکت بۆ ڕێک دەکەوێت بۆ باسکردن لەسەر پەروەردەی جنسی ھەوڵ بدە بەردەوام بە لەسەری ئەوەندی بوار ڕەخساوە.
ھەرگیز زۆری لە ھەرزەکار مەکە بۆ باسکردنی ئەم بابەتە. بە ساددەی کاتێک بەتەنیا لەگەڵ منداڵەکەت دایت ھەوڵ بدە باسەکە بکەیەوە، بۆ نموونە کاتێک منداڵەکەت دەبەیت بۆ قوتابخانە بە ئۆتۆمۆبێل یاخود لە کاتی پیاسە کردنێک بە تەنیا.

ڕاستگۆبە لەگەڵ ھەرزەکارەکەت. ھەوڵ بدە وەک ھاوڕێیەک ‌بیت لە باس کردن و گۆڕینەوە بابەتەکە ھەروەھا وەک باوکێک لە ڕوونکردنەوەو گرنگی دان بە بەباتەکە. ئەگەر ھەستت کرد تۆ لە ھەڵوێستێکی ناخۆش دایت، ئەوا بیڵێ – بەڵام ڕوون بکەوە کە بەردەوام قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە زۆر گرنگە. ئەگەر تۆ نەتوانی وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکەت بدەیەوە ھەوڵ بدە یارمەتی بدەیت لە دۆزینەوەی وەڵام وەک کڕینی کتابێکی دروست لەبارەی ئەم بابەتە یاخود/ھەروەھا پێویستە زانیاری خۆت بەھێز بکەی لەسەر ئەم بابەتە.
ڕاستەوخۆ باس لە بابەتەکە بکە. بە ڕوونی ھەستت دەرببڕە لەبارەی کێشیەکی تایبەت. بۆ نمونە جووت بوون. باس لە مەترسیەکان بکە، باس لە ئازاری سۆزی بکە، باس لەو نەخۆشیانە بکە کە لەوانەیە بگوازرێنەوە لە کاتی جووت بوون یاخود زگ بوون.

گوێ بگرە لە بۆچوونەکانی منداڵەکەت. نەکەی تەنھا وانە بە منداڵەکەت بدەی و ھیچ گرنگیەک نەدەی بە بۆچوون و ھەستی منداڵەکەت لەبارە جنسەوە.
لەگەڵ ڕاستیەکان بڕۆ. منداڵەکەت پێویستی بە زانیاری دروست و ورد ھەیە لەبارەی جنس، بەڵام زۆر گرنگە قسە بکرێت لەبارەی ھەست و ھەڵوێست و نرخ.
بوار بە منداڵکەت بدە زیاتر قسە بکەن لەسەر ئەم بابەتە. با منداڵەکەت بزانێ زۆر ئاساییە لەسەر ئەم بابەتە قسە بکرێت.

وەڵامدەنەوەی ھەڵس و کەوت
ئەگەر منداڵەکەت لەڕووی جنسیەوە چاڵاک بوو، جا ئایا تۆ یاخود خۆی باوەڕی وایە کە ئامادە بۆ جنس کردن، لەم کاتەدا زۆر گرنگە بەردوام بیت لەسەر باس کردنی بابەتەکە. ھەست و ڕای خۆت دەرببڕە بە ھێمنی لەبارەی جنس کردن ھەروەھا ڕوونیش بکەوە بۆچی وا ھەست دەکەیت یاخود بۆچی وا بیر دەکەیەوە. وا چاکە ئەم دەستەواژیە بگوترێت لەگەڵ ھەرزەکارەکەت " ئەمن بێ ئومێدم لە بڕیاری تۆ لەبارەی جنس کردن، ھەروەھا من لەو باوەڕەنیم کە جنس کردن بۆ تۆ لەکاتی ئێستا تەندروست بێت یاخود ڕاست بێت، بەڵام بڕیار بڕیاری خۆتە، دەبێت خۆت بەرپرسیاریەتیەکان لە ئەستۆ بگری بە ترسناکی و بە جدی".
ھەرگیز ئافەرین لە ھەرزەکارەکەت مەکە بۆ کردنی جنس بە ڕێگای نایاسایی، ھەردەم باس لە مەترسیەکانی بکە.

2176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/01/2016
زیاتر...