منداڵان
خۆراک دان بە کۆرپەلەکەت؛ چ شتێک پێویستە تۆ بیزانیت؟

خۆراک دان بە کۆرپەلەکەت؛ چ شتێک پێویستە تۆ بیزانیت؟

خشەی خۆراک دان بە ساوا لەوانەی دیاری کراو نەبێت. ئا لێرە  باس دەکرێت کە چی و کەی و چۆن خۆراک بدرێت بە ساوا.
ئەگەر تۆ دایکێکی تازە بیت یاخود شارەزابیت (منداڵی تر ھەبێت) ئەوا لەوانەیە پرسیارت ھەبێت لەسەر چۆنیەتی خۆراک دان بە ساوا. ئا لێرە چی پێوەیستە بزانیت دەخرێتە ڕوو.
 
پشت ببەستە بە شیری مەمەکی دایک یاخود قووتوو بۆ ساوایەکەت
لە زۆربەی حالەتەکان، شیری مەمکی دایک نموونەیەی خۆراکە بۆ ساوا. شیردانی مەمکی دایک بۆ ساوا سوودی جەستەیی و سۆزداری لە خۆدەگرێت بۆ ھەردوو دایک و ساوا، وە ھەروەھا زۆربەری شارەزایان تەنھا شیری مەمکی دایک بە باش دەزانن بۆ ساوا لە ٦ مانگی یەکەمی تەمەنی ژیان.
ھەرکامێک دەدەی بە ساوا (شیری مەمک یاخود قووتوو)، ھەوڵبدە دووربی دەرخواردنی ئاو و شەربەت بۆ ساوایەکەت. زوو دەرخواردنی ئەم جۆرە خواردنانە دەبێتە ھۆی سک چوون.
 
خاڵەکانی تر کە پێویست  ھەردەم لەبیربێت؛
خۆراک بدە ساوایەکەت بە گوێرەی داواکاری؛ زۆربەی ساوایەکان شیری مەمک دەخۆن ٨-١٢ جار لە ڕۆژێکدا- بەنزیکەیی ھەموو ٢-٣ کاتژمێرێک. لە ماوەی ٢-٣ مانگ، ساوایەکەت ڕازیدەبێت بە ٦-٨ جار لە خۆراک خواردن لە رۆژێکدا. لە کۆتایی دا ساوایەکەت دەکەوێتە نێو خشتەیەکی خۆراک خواردنی دیار و ڕێک، شیرێکی زۆر زیاتر دەخوات لە ماوەیەکی کەمتر. ئەگەر تۆ شیری قووتوو دەدەی بە ساوا پێویستە ژمارەی جارەکان کەمتر بکەیەوە چونکە شیری قووتوو لە سەرخۆتر ھەزم دەکرێت.
ڤیتامین دی باس بکە؛ ئەگەر تۆ بە تەنھا شیری مەمکی خۆت دەدەیت بە ساوایەکەت، ئەوا لەگەڵ پزیشک قسە بکە لە بارەی ڤیتامین دی بۆ ساوایەکەت. شیری مەمکی دایک بەشێوەیەکی پێویست ڤیتامین دی نابەخشێت بە ساوا، کە گرنگە بۆ مژینی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ کە ئەوانیش گرنگن بۆ گەشە و تووندبوونی ئێسک و ددان. کەمی ڤیتامین دی ساوایەکەت تووشی نەخۆشی ئێسکە نەرمە دەکات.
بە دوای نیشانەکانی خواردن بگەڕی لە ساوایەکەت؛ سەیری نیشانە زووەکانی بریسیەتی بکە، وەک جوولانەوە و ڕاکشان، مژینی لێو، گریان لە کۆتایدا. ھەرچەند زووتر خۆراک بدەی بە ساوایەکەت ئەوەندە کەمتر ڕووبەڕووی گریانی ساوا دەبیتەوە. بە دڵنیایەوە ھەموو گریانێک مانای برسیەتی نیە، ھەنێک جار ساوا لەوانەی پێویستی بە خاوێن کردنەوەی حفاچە بێت.
بزانە کەی ساوایەکەت تێرە؛ کاتێک ساوایەکەت دەوەستێت لە مژین، یاخود دەمی داخست یاخود ڕووی وەرگێرا لە گۆی مەمک، ئەو کات لەوانەیە تێر بووبێت، یاخود لەوانەیە پشوەک دەدات! ھەوڵ بدە قرپ بە ساوایەکەت بکەیەوە، یاخود خولەکێک ڕاوستە پێش ئەوەی دووبارە مەمکت یاخود شیری قووتووی بدەیەوە. ئەگەر ساوایەکەت بە ڕاستی تێر بووبی، ئەوکات بە توونی بەرپەچی خواردن دەداتەوە. بە گشتی شیردانی مەمکی دەبێتە ١٠ خولەک بخایەنێت- وە لە ٢٠ خولەک زیاتر نەبێت- بۆ ھەر مەمکێک.
پێشبینی جۆراو جۆری بکە لە ساوایەکەت؛ ساوایەکەت لەوانەیە بە شێوەیەکی پێویست ھەموو جارێک ھەمان بڕ ناخوات. لە کاتی پێژینی گەشە- - بە زۆری لە ١٠-١٤ ڕۆژی دوای لە دایک بوون، ھەروەھا لە ٣ ھەفتەیی، ٦ ھەفتەیی، ٣ مانگی، ٦ مانگی—ساوایەکەت لەوانەی زیاتر وەربگرێت لە ھەر جارێک یاخود زیاتری دەوێت. دوای چەند ڕۆژێک، شێوازی خواردن پێویستە دیاربێت، کاتێک ساوایەکەت لە نیوەی شەو ھەڵدەستاوە بۆ شیرخواردن، ئەجارە لە بەیانیان شیری دەوێت.
باوەڕت ھەبێت بە غریزەی خۆت و ساوایەکەت؛ زۆری دایکان لە خەمی ئەوە دان کە ساوایەکەیان بە شێوەیەکی پێویست ناخوات. بەڵام ساوا  خۆی دەزانێت کە چەندی پێویستە بیخوات. زۆر ڕامەیێ لەسەر کە چۆن و چەند و چەندە جار دەخوات. لە جیاتی ئەمە سەیری  باری ساوایەکەت بکە لە نێوان شیردانەکان، سەیری ھۆشیاری و پێست و کێش زیاد بوو بکە، ٤-٧ ئۆنس لە ھەر ھەفتەیەک لە مانگی یەکەمی تەمەنیدا.
بزانە نیشانەکانی کەم خواردن؛ ئەگەر ساوایەکەت کێشی بە جوانی زیادی نەکرد، یاخود کەمتر لە ٦-٨ حفاچە تەڕ کرد لە ڕۆژێکدا، یاخود پیسایی بە شێوەیەکی ڕێک نەکرد، یاخود ھەردەم خەواڵووبوو، یاخود کەم حەزی لە خواردن کرد، لەوانەیە باش نەخوات. ئەگەر ھیچێک لەم نیشانانەت بینی پەیوەندی بە پزیشک بکە.
زوو زوو ساوایەکەت بپشکنە؛ پزیشکەکەت دەیەوێت ساوایەکەت بکێشێت و لەبارەی خواردن پیدان قسە بکات ٤٨-٧٢ کاتژێمر دوای ئەوەی کە تۆو ساوایەکەت نەخۆشخانە بە جێدەھێلن. دڵنیابە لەبارەی ئەم ژوانە، وە بەردەوام لە کاتی پێویست سەردنی پزیشک بکە بۆ ئەوەی پزیشک ئاگاداری گەشەی ساوایەکەت بێت.
ھەر جەمە خواردنێک بە کاتی پەیوەندی (علاقە) دابنێ لەگەڵ ساوایەک؛ بۆ ساوا خواردن کاتی چالاکی کۆمەڵایەیتە. گەشە و گەورەبوونی ساوا بەشێکی بەندە لەسەر ئەو پەیوەنیە کۆمەڵایەتیەی بەھێزەی کە لە کاتی خۆراک خواردن دروستی دەکات. ساوایەکەت لە نزیک خۆت ھەڵگرە لە ھەر جارە خواردنێک. سەیری چاوەکانی بکە، بە زمانێکی نەرم و ئارام قسەی لەگەڵ بکە. ئەگەر تۆ دەبە شیری قووتوو بەکار دەھێنی، نەکەی دەبەکە جیگیر بەک بە شتێک (بالیف) لە دەمەی ساوایەکەت، ئەمە دەبێتە ھۆی ئەگەری خنکان و کلۆر بوونی ددان، ھەروەھا ساوایەکەت دەرفەتی دروست کردنی باواڕ و دڵنایی بە تۆ لە دەست دەدات. 

ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی

2589 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/01/2016
زیاتر...