منداڵان
شیری مەمکی دایک یان شیری قووتوو؟!!

شیری مەمکی دایک یان شیری قووتوو؟!! کامەیان باشە بۆ ساوایەکەت؟

لەوانەی سوودەکانی شیری مەمک بزانیت!. بەڵام ھێشتا لەوانەیە شیری قووتوو بەکاربھێندرێت بە تەنیا یاخود لەگەڵ شیری مەمکی دایک. لێرە چەند خاڵێک بە بەراورد باس دەکەین
"سوودەکانی شیری  مەمکی دایک ئاشکرا دیارن. شیری مەمک دەوڵەمەندە لەو خوراکێکی ھاوسەنەگ کە بۆ ساوا پێویستە، ھەروەھا دژە تەن لە شیری مەمکی دایک یارمەتی سیستەمی بەرگری دەدات لە ساوا. بەڵام ئەگەر نەکرا شیری مەمکی دایک بدرێت، ئەوا شیری قووتوو بە کار بھێندرێت نابێتە گوناح!" ئەمە قسەی پزیشێکێکی بواری منداڵانە لە مایۆ کلینیک.
 
لێرە دا ھەمان پزیشک وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە؛

تا کەی دایکان ھاندەدرێن بۆ شیردانی مەمکی خۆیان بۆ ساوایەکانیان؟
شیردانی مەمکی دایک تاکو تەمەنی ١ ساڵی نموونەییە. ئەمەت لەبیر بێت کە شیری مەمکی دایک خۆراکی ھاوسەنگ لە خۆدەگرێت بۆ ساوا، ھەروەھا دژە تەن لە شیری مەمکی دایک یارمەتی و پشگیری سیستەمی بەرگری دەکات لە ساوا. تەمەنی ١ ساڵی بەروارێک نیە بۆ دابڕاندنی منداڵ لە شیری دایک. پاش تەمەنی ١ ساڵی شیردانی مەمکی دایک بەبەردوام یارمەتی گەشە و گەورە بوون دەدات.
 
ئایا خۆراکی تر پێویستە جگە لە شیری مەمکی دایک؟
شیری مەمکی دایک خۆراکی ھاوسەنگ لە خۆدەگرێت بۆ ساوا، ھەرچەندە ئەگەر تۆ بە تەنیا یاخود بە زۆری شیری مەمکی خۆت دەدەیت بە ساوایەکەت ئەوا پێویستە لەگەڵ پزیشک قسە بکەی لەبارەی پێکھاتەی ڤیتامین دی بۆ ساوایەکەت. شیری مەمکی دایک لەوانەی بەشی پێویستی تەواو لە ڤیتامین دی نەبەخشێت بە ساوا، کە پێویستە بۆ پتەوی ئێسکەکان. کەمی ڤیتامین دی دەبێتە ھۆی ئێسکە نەرمە.
 
ئایا ترسناکە شیری مەمکی دایک نەدرێتە ساوا؟
شیری مەمکی دایک باشترین خۆراکە بۆ ساوا، ئەگەر شیری مەمکی دایک نەدرا بە ساوا ئەوا ساوایەکە بێبەش دەبێت لە سوودەکانی. ھەرچەندە شیری مەمکی دایک نموونەیە، بەڵام باش خۆراک دان بە ساوا گرنگە. ئەگەر مەمکت شیری تەواو و پێویستی نەبوو بۆ ساوا، لێرەدا ساوایەکەت بە تەواوی خۆراک وەرناگرێت، لەم کاتەدا پزیشکی منداڵان پێشنیازی شیری قووتوو دەکات لەسەر شیری مەمکی دایک.
 
ئایا شیری قووتوو ساوا دووچاری ھیچ مەترسیەک دەکاتەوە؟
شیری قووتوو دژە تەن لەخۆ ناگرێت بەمەش یارمەتی سیستەمی بەرگری نادات لە ساوا. بەڵام کاتێک بە پاکی ئامادە دەکرێت پێویستی خۆراک بۆ ساوا دابین دەکات.
 
ئایا دەکرێت دایکان شیری قووتوو لەگەڵ شیری مەمکی خۆیان بەکاربھێنن بۆ ساوا؟
ھەندێک لە دایکان بە سەرکەوتووییەوە شیری قووتوو لەگەڵ شیری خۆیان بەکار دەھێنن بۆ ساوا. ئەگەر شیری مەمکی دایک بە تەنھا نەتواندرا پێویستی ساوا پڕکاتەوە ئەو کاتە دەتواندرێت بیر لە شیری قووتوو بکرێتەوە

ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی



2521 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/01/2016
زیاتر...