منداڵان
خۆراک بۆ منداڵان

 خۆراک بۆ منداڵان
تۆ دەتەوێت منداڵەکەت خۆراکی تەندروست بخوات، بەڵام چ شتێک خۆراکی تەندروست دروست دەکات؟ چ جۆرە خۆراکێک و چەندە پێویستە؟
خۆراک بۆ منداڵان بە نزیکەیی وەک خۆراکی کەسێکی پێگەیشتوو وایە. ھەموو کەسێک بەبێ گرنگیدان بە تەمەن پێویستی بە ھەمان جۆری خۆراک ھەیە، وەک کاربۆھیدرات و پڕۆتین و چەوری و ڤیتامین و کانزاکان – بەڵام لە بڕی جیاواز. منداڵانە جیاوازن لە کەسانی پێگەیشتوو بەوەی کە لە ماوەیەکی گەشەی خێرادان، ھەروەھا منداڵان بە گشتی خۆراکی خەزنکراویان کەمە، ئەمە وایکردوە خواردنی خۆراکی تەواو پێویست بێت بۆ گەشەیەکی تەندروست و گەورەبوونێکی چاک.
باشە، باشترین پێکھاتە چیە بۆ گەشە و گەورەبوون؟ لێرەدا ئێمە بە گوێرەی تەمەن پێکھاتە پێویستی خۆراک دەخەینە ڕوو.


منداڵی تەمەن ٢ بۆ ٣ ساڵ – کوڕ و کچ

 
گەرمۆکەی پێویست/ ١٠٠٠ بۆ ١٤٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین/  ٥% بۆ ٢٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات/  ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/  ٣٠% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/  ١٠٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/  ١٩ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/  ٥٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا


منداڵی تەمەن ٤ بۆ ٨ ساڵ - کچ

 
گەرمۆکەی پێویست/  ١٢٠٠ بۆ ١٨٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین/  ١٠% بۆ ٣٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات/  ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/  ٢٥% بۆ ٣٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/  ١٢٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/  ٢٥ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/  ٨٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
 
 
منداڵی تەمەن ٤ بۆ ٨ ساڵ - کوڕ

 
گەرمۆکەی پێویست/ ١٤٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین/ ١٠% بۆ ٣٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات/  ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/  ٢٥% بۆ ٣٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/  ١٥٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/  ٢٦ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/  ١٣٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا


منداڵی تەمەن ٩ بۆ ١٣ ساڵ - کچ
 
گەرمۆکەی پێویست/   ١٦٠٠ بۆ ٢٢٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین/   ١٠% بۆ ٣٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات/   ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/   ٢٥% بۆ ٣٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/  ١٥٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/   ٢٦ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/   ١٣٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
 
منداڵی تەمەن ٩ بۆ ١٣ ساڵ - کوڕ
 
گەرمۆکەی پێویست/    ١٨٠٠ بۆ ٢٦٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین/   ١٠% بۆ ٣٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات/   ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/   ٢٥% بۆ ٣٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/   ١٥٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/    ٣١ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/   ١٣٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا

منداڵی تەمەن ١٤ بۆ ١٨ ساڵ - کچ
 
گەرمۆکەی پێویست/   ١٨٠٠ بۆ ٢٤٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین/   ١٠% بۆ ٣٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات/   ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/   ٢٥% بۆ ٣٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/   ١٥٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/   ٢٦ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/   ١٣٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا


منداڵی تەمەن ١٤ بۆ ١٨ ساڵ - کوڕ
 
گەرمۆکەی پێویست/ ٢٢٠٠ بۆ ٣٢٠٠ گەرمۆکە، بەڵام دەگۆڕێت بەگوێرەی گەشە و ئاستی چاڵاکی منداڵ
پڕۆتین /١٠% بۆ ٣٠% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
کاربۆھیادرات / ٤٥% بۆ ٦٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە - بەلایەنی کەم ١٣٠ گرام
چەوری/ ٢٥% بۆ ٣٥% لە گەرمۆکەی ڕۆژانە
خوێ/ ١٥٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا
ڕیشاڵ – فایبەر/ ٣٨ گرام لە ڕۆژێکدا
کالیسیۆم/ ١٣٠٠ ملیگرام لە ڕۆژێکدا

ئامادەکردنی د. ڕامان سابیر نانەکەلی

2419 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/01/2016
زیاتر...