ڤیتامینەکان
مۆڵتی ڤیتامین

One Daily  
کاتێک کە تەواوی پیتەکان بیر لە تەندروستی ئێوە دەکەن.


تەواوترین مۆڵتی ڤیتامین A to Z کە پێکھاتووە لە لیکۆپێن و لۆتیین.
ڤیتامینەکان و ماددە کانزاکان لە ڕێکخستنی چالاکیەکانی لەش، چۆنیەتی گەشەو چاکبوونەوەی چنینەکان،ڕۆڵێکی سەرەکیان ھەیەو یارمەتیدەرن لە ئاسان سازی کاردانەوەکانی لەش.بە ھۆی ئەوەی لەشی مرۆڤ توانای بەرھەم ھێنانی زۆربەی مادە خۆراکیەکانی نیە دەبێت بە شێوازێک لە ڕێگای مادە خۆراکیەکان ئامادەی بکات. مۆڵتی ڤیتامین پشتگیرێکی خۆراکی بۆ ڕەجیمێکی خراپە.لە ژیانی ئەمڕۆدا زۆربەی پێکھاتە بەرھەم ھێنراوەکان بە ھۆی بە کارھێنانی زیادکراوەکان تەندروستی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە.
بە گوێرەی پسپۆڕەکانی زانکۆی ھارڤارد و زانکۆی ویلایەتی ئۆرۆگان بەکار ھێنانی ڕۆژانەی تەواوکەرێک کە پێداویستیەکانی لەش بۆ ڤیتامین و ماددە کانزاکان تەرخان بکات،بۆ لەشی مرۆڤەکان پێویستە.
لیکۆپێن
لیکۆپێن پێکھاتەیەکی دژە ئۆکسانە کە دەتوانێت کاریگەری زیان بەخشی ڕادیکاڵە ئازادە کارلێکخوازەکانی ناو لەش کەم بکاتەوە. ئەم پێکھاتە بە ڕێگری کردن لە بەڵخ کردنی کۆلیسترۆلێ زیانبەخش کاریگەری سودمەندی لە سەر دڵ ھەیە.لێکۆڵینەوەکان دەخەنە ڕوو کە لیکۆپێن یارمەتیدەرە لەڕێگری کردن لە نەخۆشیەکانی دڵ،ڕەق بوونی دەمارەکان و شێرپەنجە.
لۆتیین
لۆتیین پێکھاتەیەکە کە تایبەتمەندی دژەئۆکسانی ھەیە و بە ڤیتامینی چاو ناسراوە و یارمەتیدەرە لە ڕێگری کردن لە تووش بوون بە نەخۆشیەکانی چاو وەک ئاوی سپی.

ڤیتامین A
ڕۆڵی ڤیتامینی A لە زیاترکردنی چالاکی کۆئەندامی ڕێگری لەش،بینین و زیاتر بوونی زاوزێ زۆر گرنگەو بە ھۆی کاریگەری ئەم ڤیتامینە لە گەشەو جیاوازی خانەکان،ڕۆڵێکی تایبەت و گرنگی لە پاراستنی دڵ،سی،گورچیلەو ئەندامەکانی دیکەی لەش ھەیە.
ڤیتامین C
ڤیتامین C ڤیتامینێکە کە لە ئاودا دەتوێتەوە و بۆ پێکھێنانی کۆلاجین،ئێل کارتینین(ترشێکی ئەمینۆی گرنگ بۆ ڕاچەنینی چەوریەکان) و گوێزەرەوە دەماریە تایبەتەکان پێویستە. ڤیتامین C دژەئۆکسانێکی زۆرگرنگە کە دەبێتە ھۆی زیندووکردنەوەی دژە ئۆکسانەکانی تری لەش و ڕۆڵێکی گرنگی لە چالاکی کۆئەندامی بەرگری لەش ھەیە.
ڤیتامین D
ڤیتامین D ڕاکێشانی کالیسیۆم لە ڕیخۆڵە زیاتردەکات و دەبێتەھۆی پاراستنی گونجاوی کالیسیۆم و فۆسفات.ئەم ماددە کانزا سروشتیە بۆ پەرەسەندن و چاک بوونەوەی ئێسکەکان زۆر پێویستە.ھەروەھا ڤیتامین D بۆ گەشەو پاراستنی خانە دەماریەکان،زۆرتربوونی چالاکی کۆ ئەندامی بەرگری لەش و کەمکردنەوەی ھەووکردن پێویستە.
ڤیتامین E
ڤیتامین E وەک دژە ئۆکسانێک ڕێگری دەکات لە بەرھەم ‌ھاتنی ڕادیکاڵە ئازادەکارلێکخوازەکان و لەچاکبوونەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش ڕۆڵی ھەیە.ڤیتامین E ڕێگری دەکات لە سەرھەڵدانی ھەوکردن و مەترسی تووش بون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و ئەلزھایمەر کەم دەکاتەوە.
ڤیتامینەکانی گروپی B
ڤیتامینەکانی گروپی Bبۆ گۆڕانی شێوەی مادەخۆراکیەکان(کاربۆھیدرات) بە وزە و ڕاچەنینی چەوری و پرۆتین پێویستە و لە تەندروستی پێست،قژ،چاو،جگەر و چالاکی سروشتی کۆئەندامی دەماری و مێشک ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە. ھەر ھەمووی ڤیتامینەکانی گروپی B لە ئاودا دەتوێنەوەو ئەمە بەو مانایەیە کە لەشی مرۆڤ توانای شاردنەوەیانی نیەو لە ئاکامدا بە شێوازێکی ڕۆژانە لەشی مرۆڤەکان وەری دەگرێت و بەکاری دەھێنێت.ڤیتامینەکانی B٦, B٥, B٣, B٢, B١,  ،بیۆتین،ترشی فۆلیک و ڤیتامینی B١٧ ڤیتامینە گرنگەکانی گروپی B دێنە ئەژمار.
ئاسن
ئاسن بەشێکی پێویستی ھیماوگڵاوبین و خڕۆکە سوورەکانی خوێنە کە ئۆکسجین لە ڕێگەی سییەکانەوە دەگوێزێتەوە بۆ چنینەکان.ئەم ماددە پڕۆتینێکە کە ئۆکسجینی پێویستی ماسوڵکەکان ئامادە دەکات.ئاسن لە ڕاچەنینی لەش پشتگیری دەکات.ئەم مادە کانزایە بۆ گەشە،پەرەسەندن،چالاکی ئاسایی خانەکان و سەنتێزی ھەندێک لە ھۆرمۆنەکان و شانە بەسەرەکان پێویستە.
وانادیۆم
وانادیۆم توخمێکی کانزای زۆر گرنگە و بە ڕۆڵی جۆرا و جۆر لە لەشی مرۆڤدایە. ئەم توخمە بۆ پاراستنی چڕی ئێسک و تەندروستی ددانەکان پێویستە و یارمەتیدەرە لە زۆر بوونی ڕاچەنینی کاربۆھیدراتەکان. ھەروەھا دەبێتەھۆی دابەزینی ئاستی کۆلیستڕۆڵ و ترای گلایسریدی خوێن. وانادیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە سەر ئاستی شەکرەی خوێن و گوێزانەوەیان بۆ ماسوڵکەکان ھەیە.  

نووسەر:
Raluca Rusovici, Department of Ophthalmology, University of Florida
Le Boff MS, Department of Internal Medicine, Brigham and Women's Hospital, Boston, USA 
Weitberg AB, Roger Williams Cancer Center and Dept. of Medicine, Brown University School of Medicine, Providence, Rhode Island ٠٢٩٠٨, USA.

سەرچاوەکان:
١. http://www.webmd.com/vitamins-and-supplements/nutrition-vitamins-١١/choose-multivitamin?page=١
٢. http://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/vitamin-deficiency-anemia/basics/symptoms/con-٢٠٠١٩٥٥٠
٣. http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/١٦٣٠٥٤٨٤
٤. http://www.webmd.com/vitamins-supplements/ingredientmono-٥٥٤-lycopene.aspx?activeingredientid=٥٥٤&activeingredientname=lycopene
٥. http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC٣٧٠٨٣٥٠/
٦. http://www.webmd.com/vitamins-supplements/ingredientmono-٧٥٤-lutein.aspx?activeingredientid=٧٥٤&activeingredientname=lutein
٧. http://ods.od.nih.gov/factsheets/VitaminA-HealthProfessional/
٨. http://ods.od.nih.gov/factsheets/VitaminC-HealthProfessional/
٩. http://ods.od.nih.gov/factsheets/VitaminD-HealthProfessional/
١٠. http://ods.od.nih.gov/factsheets/VitaminE-HealthProfessional/
١١. http://patft.uspto.gov/netacgi/nph-Parser?Sect٢=PTO١&Sect٢=HITOFF&p=١&u=/netahtml/PTO/search-bool.html&r=١&f=G&l=٥٠&d=PALL&RefSrch=yes&Query=PN/٧٩٢٧٦٣١
١٢. http://ic.steadyhealth.com/vanadium_health_benefits.html

وەرگێڕان: 
گروپی زانستی کۆمپانیای ABSOLUTE PHARMA تاکە بریکاری کۆمپانیای    NATURE'S GIFTS لە ھەرێمی کوردستان.

2134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/01/2016
زیاتر...