ڤیتامینەکان
کاریگەریەکانی ئۆمێگا٣ +ڤیتامین٣D لە سەر تەندروستی


کاریگەریەکانی ئۆمێگا٣ +ڤیتامین٣D لە سەر تەندروستی 
لێکۆڵێنەوەیەکی زۆر لە سەر پێکھاتەی ئۆمێگا ٣ و ڤیتامین D٣ لە چوارچێوەی بە باشی بە کارھێنانی لەش و دەروونی مرۆڤەکان کراوە تا ئەو جێگەی کە ئەم پێکھاتەیان وەکوو پێکھاتەیەکی ئەفسووناوی بۆ مرۆڤەکان پێشکەش کردووە.
لە ئێستادا بەڕێوبردنی یەکێک لە گەورەترین لێکۆڵینەوەکان لە بواری زانستی خۆراک پێدان بە بەشداری ٢٠ ھەزار کەس بە بڕی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار لە لایەن کۆمەڵەی نەتەوەیی تەندروستی کە یەکێکە لە لقەکانی وەزارەتی تەندروستی و خزمەت گوزاریە مرۆییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاریگەری ھەرە زۆری ئەم پێکھاتەیە نیشان دەدات. ئەم پێکھاتە گرنگ و پێویستە کە ئێستا لە بەرھەمەکانی سێڤن ئۆشێنز دا ھەیە نیشاندەری کاریگەری ئەرینی ئەم پێکھاتەیە لە سەر تەندروستی لەش و دەروونی مرۆڤەکان لە بەرامبەر نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار،جەڵتە، شێر پەنجە،ئ ێسک و جوومگەکان و ھەر وەھا نەخۆشیەکانی مێشک.
کاریگەری پێکھاتەی ئۆمێگا٣ و ڤیتامینیD٣ زۆرتر لە سەر بە کار ھێنانی جیاوازی ئەم پێکھاتانەیە. لێکۆڵینەوەیەک لە بواری کاریگەری ھاوکاتی بەکار ھێنانی D٣+ئۆمێگا٣  لە سەر تەندروستی لەشی مرۆڤ دا ھەیە کە کاریگەری ئەم پێکھاتە دەسەلمێنێت.

پاراستنی تەندروستی دڵ و دەمار
پێکھاتەی تێکەڵاوی ئۆمێگا٣ و ڤیتامین D٣ کاریگەری ھەیە لە سەر پاراستنی تەندروستی. بەم جۆرێک کە یارمەتیدەرە لە چاکبوونەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار.
لێکۆڵینەوێکی زۆر دەریان خستووە کە بە کار ھێنانی ئۆمێگا٣ و ڤیتامینی D٣ دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش ، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵی سوودمەند و ڕێکخستنی پاڵەپەستۆی خوێن.بە پێ ی ئەم لێکۆڵینەوە پێکھاتەی ئۆمێگا٣ و ڤیتامینی D٣ جگە
لەوەی لە ڕەقبوونی پەردەی دەمارەکانی کرۆنێر ڕێگری دەکات ،ڕێژەی مەترسی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار دادەبەزێنێ.
شێوازی جۆرا و جۆر بۆ ڕێگری یان چارەسەر کردنی نەخۆشیە دەماریەکان ھەیە بەڵام چاک سازی ڕەجیم و بە کار ھێنانی تەواو کەرەکان بە تایبەت ترشە چەورەکانی ئۆمێگا٣ و ڤیتامین D٣ ڕۆڵێکی زۆری لە سەر تەندروستی دڵ و دەمار ھەیە بە جۆرێک کە بە پێ ی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی جسین لە وڵاتی ئەڵمانیا باشتر وایە کە ئەم پێکھاتە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار پێشنیار بکرێت.  

بەرگری لە شێر پەنجە
زیاتربوونی ھێزی کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی شێرپەنجە پێویستە.بە کارھێنانی ڤیتامینی D٣ و ترشە چەورەکانی ئۆمێگا٣ مەترسی تووش بوون بە شێر پەنجە دا دەبەزێنێ.
لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدات کە بە کارھێنانی ڤیتامین D٣ لە تووش بوون بە ١٧ جۆر شێر پەنجە وەکوو ڕیخۆلە، پڕۆستات، ھێلکەدان، ئاوسانی بۆری ھەرس،گورچیلە، میزدان و ھتد...ڕێگری دەکات. ھەروەھا ڤیتامین D٣ لە چاکبوونەوەی ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون بەکار دەھێنرێت. ئەمەیش لەحاڵێکدایە کە ھەموو ساڵێک ٥٠ تا ٧٠ ھەزار کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ھۆی توش بوون بە شێرپەنجە کە ھۆکارەکەی کەمی ڤیتامین D٣یە گیانی خۆیان لە دەس دەدەن.
شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی گەورە کە دووەمین ھۆکاری مردنە لە وڵاتی ئەمەریکا، کە بە ھۆی کەمبوونی ڤیتامینی D٣  لە لەش دایە چونکە بە پێ ی لێکۆلێنەوەکان کەسانێک کە ڤیتامینی D٣ بە ڕێژەی مامناوەندی ڕوو بە سەرەوە بە کار دھێنن دەبینرێت کە ڕێژەی تووش بوون بە شێرپەنجە لە سەدا ٥٠دادەبەزێت.
ھەروەھا زانکۆی ھارڤاردیش جەخت دەکات لە سەر کاریگەری ڤیتامین D٣ بۆ پاراستنی لە بەرامبەر شێرپەنجەدا. 
ھەروەھا لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ئاستێکی سەر لە ڤیتامینی D ٣ و ئۆمێگا٣ مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمک و ڕێژەی مردن بە ھۆی ئەم نەخۆشیانە دادەبەزێنێت.
بە پێ ی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا کە لە ١١ بەش لە سەر ئاستی ڤیتامین D٣ و مەترسی تووش بوون بە شێر پەنجەی مەمک ئەنجام دراوە و بە بەشداری ١٥ ھەزار و ٧٣٠ کەس بە ڕێوەچووە دەرکەوتووە کە لە سەدا،پەنجای بەشداربووان کە بە شێرپەنجەی مەمک تووش بوون پاش بەکارھێنانی ڤیتامین D٣ ئەم ڤیتامینە بووتە ھۆی دوواکەوتن و دابەزینی ئاستی خانەکانی شێرپەنجە لە شێرپەنجەی مەمکدا.

ڕێکخستنی شەکرەی خوێن لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرەن
تەواوکەرەکانی ئۆمێگا٣ و ڤیتامین D٣ کاریگەری زۆریان لە سەر ڕێکخستنی شەکرەی خوێن بووە و دەەبنە ھۆی خۆڕاگری و ھەستیاری ئەنسۆلین. ھەروەھا بە ھۆی ئاستی بەرزی ترای گلایسرید لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرەن و بە ھۆی ئەوەی کە لەئاستی کۆلیستڕۆڵی سوودمەند بەھرەمەندن،بەکارھینانی ترشە چەورەکانی ئۆمێگا ٣ و ڤیتامین D٣ یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی کۆلیستڕۆڵی ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شەکرەن.
ڕێگەی سروشتی بەرزبوونەوەی ئاستی سرۆتۆنین دۆزرایەوە!
کەمبوونی ڤیتامین D٣ و بە کارنەھێنانی بە ڕادەی پێویست لە سەرچاوەکانی ئۆمێگا٣ لە ژیانی پێشکەوتووی ئەم سەردەمەدا یەکێکە لە ھۆکارەکانی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی خەمۆکی و دەروونی. بەم شێوازە بە کارھێنانی ١٠٠٠ یەکەی نێودەوڵەتی لەم ڤیتامینە بنەڕەتیە لەگەڵ ترشە چەورەکانی ئۆمێگا ٣ لە نەمانی نیشانەکانی خەمۆکی کاریگەر بووە و وەکوو دو پێکھاتە بۆ لە ناو بردنی خەمۆکی ناسراون.
ھەروەھا پێکھاتەی ڤیتامین D٣ و ئۆمێگا٣ دەبێتە ھۆی زیاترکردنی سرۆتۆنین لە مێشکدا و لە سەر ھەڵدان یا پەرەسەندنی ئاڵۆزیە دەروونیەکان،ئاڵۆزیە دوو سەرەکان،AHDH،شیزۆفێرنیا،کێشە لە ناسینەوە و چالاکیەکانی ناسینەوە و ھەڵسوکەوت کاریگەرە. ھەروەھا بەکارھێنانی تەواوکەری ئۆمێگا٣ +ڤیتامین D٣زۆر مەترسی کەمترە لە بەکارھێنانی دەرمانە کیمیاویەکان کە ئاستی سرۆتۆنین بەرز دەکەنەوە.
بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ نەخۆشی ئەلزھایمەر
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی پزیشکی UCLA  لە وڵاتی ئەمەریکا کە لە گۆڤاری نەخۆشی  ئەلزھایمەر بڵاو بووتەوە پسپۆڕەکان تووانیویانە جینێک بدۆزنەوە کە بە ڤیتامین D٣ و ئۆمێگا ٣ ڕێکخراوە و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ھەووکردن و چاکبوونەوەی سڕینی پلاکەکانی ئامیلۆییدی مێشک. پلاکەکانی ئامیلۆیید لەگەڵ مردنی خانەکانی مێشک کە ھۆکارەکەی سترێسی ئۆکسان کراوە پێوەندی ھەیە کە ئەم کێشە دەبێتە ھۆی کێشەو ئاڵۆزی لە ناردنی ھەواڵە دەروونیەکان لە خانەیەکەوە بۆ خانەیەکی تر.
ڕێگڕی لە تووش بون بە نەخۆشی MS
  بە پێ ی لێکۆڵینەوەکان پێوەندیەکی ڕاستەو خۆ لە نێوان ئاستی ڤیتامین D٣  لە لەشداو مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی MS دا ھەیە.
بە پێ ی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی پزیشکی نیۆجێرسی بە کارھێنانی ڤیتامین D٣ مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی MS دادەبەزێنێت. ھەروەھا لێکۆڵینەوەیەکی دیکە لە وڵاتی ھۆڵەندا باس لەوە دەکات بە کار ھێنانی ڤیتامین D٣ ڕێگری دەکات لە مەترسی نالەبار بوونی نەخۆشی MS
ھەروەھا دەرکەوتووە کە ئاستی تووش بوون بە نەخۆشی MS لەو شوێنانەی زۆر ترە کە ئۆمێگا٣ کەمتر بە کار دھێنن.    


سەرچاوەکان:

      
http://www.vitalstudy.org/QA.html
http://fromcancertohealth.com/cancer-prevention/
http://healthyeating.sfgate.com/benefits-vitamin-d٣-plus-fish-oil-١٠١٤٢.html
http://www.diseaseproof.com/archives/cardiovascular-disease-vitamin-d-and-omega٣-fatty-acids-work-together-to-reduce-coronary-calcification.html
http://dx.doi.org/١٠.١١٥٥/٢٠١٢/٧٢٩٦٧٠
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC٣٢٥٣٩٦١/
http://www.naturalgrocers.com/nutrition/adequate-vitamin-d-and-omega-٣s-may-give-breast-cancer-patients-edge
http://www.nutraingredients.com/Research/Vitamin-D-and-omega-٣-together-may-help-mental-illness
http://www.pillscout.com/٢٠١٣/٠٤/٢٩/٣-supplements-that-will-kill-depression/
http://healthyeating.sfgate.com/benefits-vitamin-d٣-plus-fish-oil-١٠١٤٢.html
http://www.hindawi.com/journals/crp/٢٠١٢/٧٢٩٦٧٠/
http://www.nutraingredients.com/Research/Omega-٣-and-vitamin-D-may-help-clear-Alzheimer-s-plaques
http://www.childrenshospitaloakland.org/Main/News/Omega٣-Fatty-Acids-and-Vitamin-D-May-Control-Brain-٢٨٢.aspx

Author Affiliations: 
Norbert   Güttler,   Department   of   Cardiology   and  Angiology,  University  Hospital   Giessen,
Germany
 Niemann, Department of Cardiac Surgery, University of Giessen, ٣٥٣٩٠ Giessen, Germany
Rhonda P. Patrick, Nutrition and Metabolism Center, Children’s Hospital Oakland Research
Institute, Oakland, California, USA
Author Affiliations: 
Norbert   Güttler,   Department   of   Cardiology   and  Angiology,  University  Hospital   Giessen,
Germany
 Niemann, Department of Cardiac Surgery, University of Giessen, ٣٥٣٩٠ Giessen, Germany
Rhonda P. Patrick, Nutrition and Metabolism Center, Children’s Hospital Oakland Research
Institute, Oakland, California, USA
http://www.hindawi.com/٢٦٨١٣٨٢٧
نووسەر:
Norbert Güttler, Department of Cardiology and Angiology, University Hospital Giessen, Germany
 Niemann, Department of Cardiac Surgery, University of Giessen, ٣٥٣٩٠ Giessen, Germany
Rhonda P. Patrick, Nutrition and Metabolism Center, Children’s Hospital Oakland Research Institute, Oakland, California, USA


وەرگێڕان:
گروپی زانستی کۆمپانیای ABSOLUTE PHARMA تاکە بریکاری کۆمپانیای  NATURE'S GIFTS لە ھەرێمی کوردستان.

1689 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/12/2015
زیاتر...